چیرۆکی نیلز هۆلگەرسۆن

وەزارەتی پەروەردە لە سوید تێبینی ئەوەی کرد کە منداڵان بەهۆی وشکی کتێبەکانی جوگرافیاوە حەزیان لە جوگرافیا نییە. بۆیە نووسەری سویدی سێلما لاگەرلۆف ئەرکی نووسینی چیرۆکێکی سەرگەرمی بۆ منداڵان و فێرکردنی جوگرافیای وڵاتەکەی پێ سپێردرا.

سەلما سەردانی هەموو شوێنەکانی سویدی کرد بۆ ئەوەی جوگرافیای سوید لەڕێگەی بەسەرهاتەکانی "نیلز هۆلگەرسۆن"ی بەناوبانگ بەجوانی بۆ منداڵان باس بکات. ئەو رۆمانە زۆر سەرکەوتوو بوو لە گەراندنەوەی حەزی منداڵەکان بۆ بابەتی جوگرافیا و سەلما لەساڵی ١٩٠٦ خەڵاتی نۆبلی ئادابی پێبەخشرا و لەساڵی ١٩٨٠ لەلایەن یابانیەکانەوە کرا بە کارتوون

لینکی پۆست

کورتە چیرۆکی هێلکەکە