چیرۆکی ماری ئان بیڤان

جارێک جوان بوو، پاشان ناشرینترین ژن لە جیهاندا: چیرۆکی ماری ئان بیڤان.

ماری ئان وێبستەر لە ساڵی ١٨٧٤ لە خێزانێکی گەورە لە لەندەن لەدایکبووە، کچێکی گەنجی تاڕادەیەک سەرنجڕاکێش بووە. بەڵام لە سەرەتای سەدەی رابردوو نازناوی حەیابەرانەی ناشرینترین ژنی لە جیهاندا وەرگرت. کچە جوانە بەریتانییەکە چی بەسەر هات؟

زوو لە سەرەتای گەنجیدا دەستی بە کاری پەرستار کردووە و وەک هەموو کچە گەنجەکانی دیکە خەونی بە خۆشبەختی داهاتووی خۆیەوە دەبینی. ئەو حەزی دەکرد هاوسەرگیری بکات و ببێتە دایک و یارمەتی خەڵک بدات. خەونەکانی کاتێک دەستیان بە بەدیهاتن کرد کە مێری تەمەنێکی تا ڕادەیەک پێگەیشتوو بوو. لە ساڵی ١٩٠٣ لەگەڵ تۆماس بیڤان هاوسەرگیری کردووە. لەو کاتەدا تەمەنی ٢٩ ساڵ بوو. ئەو دوو هاوسەرە یەک لە دوای یەک چوار منداڵیان بوو، بەڵام لەگەڵ دایکایەتیدا نەخۆشی هاتە ئاراوە. بەڵام گەورەترین شۆک هێشتا نەهاتبوو: دەموچاوی بە خێرایی سیما ژنانەی لەدەستدا و پیاوانەتر بوو.

لە ساڵی ١٩١٤ هاوسەری ماری ئان مرد. ئەو بە نائومێدیەوە شەڕی دەکرد بۆ هەر پاوەندیک کە بەدەستی دەهێنا و داوای دەکرد بۆ هەموو کارێک چونکە ئۆفەری زۆری بۆ نەدەهات. دەرکەوتنی سەیر و سەمەرەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی وایکرد هەموو داواکارییەکانی کارکردنی ڕەتبکرینەوە. گاڵتەیان پێدەکرد، ڕۆژ بە ڕۆژ سەیری گۆڕانی دەموچاوی دەکرد و هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ دەدا بۆ ئەوەی ژیانێکی شایستە بە منداڵەکانی ببەخشێت.

ئەگەر ماری هیچی لەبارەی پێشبڕکێی ناشرینترین ژنەوە نەبیستبا، هەژاری بەردەوام دەبوو لە هێرشکردنە سەر خێزانەکەی. ماری بردییەوە و بڕە پارەیەکی زۆری وەک پارەی خەڵات وەرگرت. بەهۆی ئەوە نازناوە، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا: وێنەکانی دەستیان کرد بە دەرکەوتن لە ڕۆژنامەکاندا. وەک ڕەنگە خۆت پێشبینیت کردبێت، بڵاوکراوەکان بە هیچ شێوەیەک قسەی خۆش نەبوون. هەمووی گالتە و قسەی رەق.

لە ساڵی ١٩٢٠ ئۆفەرێکی نائاسایی لە بەناوبانگترین سێرکە ئەهریمەنییەکانی ئەو سەردەمە وەرگرت وەک ناشیرنترین مرۆڤ پۆستێکی هەمیشەیی لە ئەمریکا پێشکەشی کرا. لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە یەکێک لە هونەرمەندەکانی ناو تیپەکە کە زۆرترین داواکاری لەسەر بوو. پارەیەکی شایستەی دەستکەوت و منداڵەکانی لە بارودۆخێکی دەوڵەمەنددا گەورە بوون. ئەو خۆشەویستییە گەورەیەی بۆ منداڵەکانی هەبوو، ماری بە ژیانێکی 'نامۆ' مەحکوم کرد، کە لە ساڵی ١٩٣٣ کۆتایی هات.

حاڵەتەکەی بەهۆی نەخۆشییەکەوە بووە کە لەو کاتەدا چارەسەری نەبووە: ئەکرۆمێگالی. ئەمەش حاڵەتێکە بەهۆی تێکچوونی کارکردنی هۆرمۆنی و بە گەورەبوونی ناڕێژەیی دەست و قاچ و شێواوی سیماکانی دەموچاو دەناسرێتەوە. ئەمڕۆکە ئەم جۆرە کەموکوڕییە بە تێکەڵکردنی هۆرمۆن و چارەسەری تیشکی لە ڕووی پزیشکییەوە ڕاست دەکرێتەوە. بەڵام لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەکرۆمێگالی سزایەکی دڕندانە بوو.

هەرگیز بە رواڵەت حوکم لەسەر مرۆڤەکان نەدەن. ئۆسکار وایلد وتەیەکی هەیە دەلێت: ماسکێک بدە بە ئەو، راستیەکانت پێ دەڵێت. مانای ئەوەی کە نەزانرا کێی ئەوکات سەربەستر دەبیت لەنیشاندانی راستیەکانی خۆت و جوانتر دەناسرێی.

زۆر کەمن ئەوانەی کەوا ئامادەبن وەک ماری ئان لەپێناو خیزانیان نازناوی ناشیرنترین مرۆڤیان پێوەبلکێنرێت.

جەماعەتی سەرچاوەمرۆییەکان، بەتایبەتی پیاوەکان، بەس مەرجی وێنە لەسەر سیڤی و سەرنجراکێشی فیزیکی بکەنە پێوەر بۆ وەرگرتن.

لینکی پۆست

لەسەر دیدێڕوا