لە یەکێک لە گۆشە جێهێڵراوەکانی وێستگەیەکی شەمەندەفەر، منداڵێکی لاوازی چلکن و داماو قەڵەمی دەفرۆشت.
بازرگانێک بەلایدا تێپەڕی، دۆلارێکی پێدا و پاشان بەخێرایی سواری شەمەندەفەڕ بوو، دوای ساتێک بیرکردنەوە جارێکی تر لە شەمەندەفەڕ دەرچوو، بەرەو منداڵەکە ڕۆیشت و چەند قەڵەمێکی هەڵگرت و بە داوای لێبوردنێکەوە بۆ منداڵەکەی ڕوونکردەوە کە لەبیری کردبوو ئەو قەڵەمانەی کە ویستبووی هەڵبگرێت.
بەبێ ئەوەی گوێی لەوەبێت کەوا شەمەندەفەرەکە بەجێی دەهێلێت لای منداڵەکە دانیشت و پێی گوت: تۆ وەک من بازرگانی و کاڵات هەیە کە دەیفرۆشیت و نرخەکانیشیان زۆر گونجاوە. تۆ کەسێکی خاوەن کەڕامەتی و پەنات بۆ دەست پانکردنەوە نەبردوە.. دەستت خۆشبێت! پاشان سواری شەمەندەفەرەکەی دواتر بوو بزر بوو. دوای ساڵانێک لەم دۆخە، لە یەکێک لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، گەنجێکی قۆز نزیک بووەوە لە بازرگانەکە و خۆی پێ ناساند و وتی: ڕەنگە تۆ منت لەبیر نەبێت، بەڵام تا دەژیم هەرگیز تۆ لەبیر ناکەم.
تۆ ئەو پیاوەی کە ڕێز و قەدرت بۆ من گەڕاندەوە. من پێم وابوو سواڵکەرم نەک قەڵەمفرۆش تا لەمنت گەیاند کەوا من لەراستیدا بازرگانم.
نمونەی ڤینسن ڤان هۆخ کە کێشەی دەروونی هەبوو، لە سەرەتای ژیانیشدا بەرەوپێشچوونی کەمی بەخۆیەوە بینی. بەڵام هاندانی تیۆی برای، پاڵپشتی دارایی و سۆزداری، وای لێکرد بەردەوام بێت لە کارە هونەریەکانی، کە دواتر ناوبانگی گەورەی بەدەستهێنا.
ڕۆزڤێڵت لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا تووشی شللی نیوەیی تەواو بوو، لە کەمەرەوە بۆ خوارەوە بەتەواوی ئیفلیج بوو. ئیلینۆر ڕۆزڤێڵتی هاوسەری و لویس هۆو ڕاهێنەری سیاسی هانیاندا بەردەوام بێت لە سیاسەتدا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە کۆتاییدا وەک سەرۆکی ئەمریکا لە قۆناغێکی گرنگ لە مێژوودا هەڵبژێردرێت.
زۆر کەس لەوەی زیاتری پیکراوە لەوەی کە باوەری وابووە کە پێی دەکرێت. هۆکارەکەشی ئەوە بووە کەوا کەسێکی تر پێی وتوون کە ئەوانیش دەتوانن بیکەن. هەرگیز سڵ مەکە لە هاندانی خەڵک بۆ کاری باشتر و سەرکەوتن. گەڕاندنەوەی متمانە بۆ خەڵکێک کە پێی وایە بێدەسەڵاتە، لەکۆتایدا کۆمەڵگەیەک دەگۆڕێت.