چیرۆکی مەڕەکانی میسیۆ پانۆرژ

لە ئەدەبیاتی فەرەنسی چیرۆکی پیاوێکی باش بە ناوی "پانورژ" دەگێڕدریتەوە کە لە کەشتیەکدا لە گەشتێکی گەشتیاریدا دابوو. لە هەمان کەشتیەکەی میسیو پانورژ، بازرگانێکی مەڕهەبوو بە ناوی "داندونۆ" لەگەڵ ڕانە مەڕەکەی ئەو بازرگانە، کە بە مەبەستی فرۆشتنیان دەیگواستنەوە. داندۆنۆ بازرگانێکی یەجگار تەماحکار بوو کە مانای بەزەیی نەدەزانی.

لەسەر بێ بەزەیی میسیۆ "داندۆنۆ"، شەڕێک لە نێوان میسیۆ "پانورژ" و میسیۆ " داندونۆ" روویدا. میسیۆ "پانورژ" بڕیاریدا تۆڵە لەو بازرگانە تەماحکارە بکاتەوە. بڕیاریدا بەرانێک کە لەگشت مەڕەکان گەورەتر بوو بە پێشرەوی مەڕەکان دەناسرا بە دووقاتی نرخی خۆی بکرێت. بازرگانی تەماحکار زۆر دڵی بەو صەفقەیە خۆش بوو یەکسەر پێیفرۆشت.

لە دیمەنێکی سەیردا میسیۆ “بانورژ” پێشرەوی مەڕەکان بە قۆچەکانیەوە دەگرێت و بەزۆر ڕایدەکێشێت تا کۆتایی کەشتییەکە و پاشان فڕێی دەداتە ناو دەریاوە، هەرئەوندە بەس بوو هەتا یەکیک لە مەڕەکان تەنها بۆ ئەوەی شوێن پێی بەرانی سەرکردە خنکاوەکە بکەوێت ئەویش خۆی فریدا ئاوەکە، دووەم و سێیەم و چوارەم بەدوایدا هات و لە نێوان سەرسوڕمان و شۆکی بازرگانە تەماحکارەکەدا و بازدان بە هەموو ئاراستەکاندا. فرۆشیاری مەڕ "داندۆنۆ" لەکاتێکدا هەوڵی دەدا ڕێگری بکات لە بازدانی مەڕەکان بۆ ناو ئاوەکە، توشی سەرلێشیوانیکی گەورە ببوو، هیچ هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەدەبوون. "باوەڕی" مەڕەکان بەو کارەی کە دەیکەن زۆر پتەو تربوو بە ئەوەی بەرەنگاری ببێتەوە. داندۆنۆ بەهۆی تەماحەوە پەلەی کرد بۆ گرتنی دوا مەڕی زیندوو، بەو هیوایەی ڕزگاری بکات. لە چارەنووسی حەتمی ئەو، سووربوونی ئەخیر مەڕ لەلایەک لەسەر خۆفریدان بازرگانیش لەلایەک بۆ رزگارکردنیان، هەردووکیان خۆیان خستە ناو ئاوەکە و خنکان و مردن..

لەوکاتەوە ""Moutons de Panurge بووە زاراوەیەکی باو لە زمانی فەرەنسیدا و بە واتای بەدواکەوتنی گێلانە و بێ ئاگای گروپێک دێت بەدوای وەهمێک/کارێک/پارتێکی گەمژە.

لینکی پۆست

کۆمێنتێک لەسەر جەماعەتی سەرچاوە مرۆییەکان