بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ڕاسپارد بۆ سەردانی قوتابخانەیەک. سەرپەرشتیارەکە لەکاتی چوونی بۆ قوتابخانەکە، لە ڕێگادا ئۆتۆمبێلەکەی تێکدەچیت. بە سەرلێشێواوی ڕادەوەستێ و بۆنێتی ئۆتۆمبێلەکەی بەرزکردەوە، هەڕەی لەبڕەی نەکرد. لەوکاتەدا منداڵێک بەلایدا تێدەپەڕێ و لێی دەپرسێت ئەگەر یارمەتی دەوێت؟
سەرپەرشتیارەکە پێی ووت: ئەوجا تۆ هیچ شتێک لەبارەی ئەوەوە تێدەگەیت؟
منداڵەکە لە وەڵامدا وتی: باوکم کاری فیتەری دەکات و منیش هەندێک جار یارمەتی دەدەم. مندالەکە هەرزوو سەیری بزوێنەرەکەی کرد و داوای سپانەیەکی لە سەرپەرشتیارەکە کرد بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
دوای چەند خولەکێک کارکردن، سەرپەرشتیارەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری دۆخەکە دەکات، منداڵەکە داوای لێدەکات ئۆتۆمبێلەکە کار پیبکات .. چرک چرک ئۆتۆمۆبیل کەوتەوە کار..!
سەرپەرشتیارەکە سوپاسی منداڵەکەی کرد و لێی پرسی بۆچی لەم کاتەدا لە قوتابخانە نیە؟
منداڵەکەش لە وەڵامدا وتی: چونکە ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەردانی قوتابخانەکەمان دەکات، وە لەبەر ئەوەی من گەمژەترینم لە پۆلدا، (وەک مامۆستا هەمیشە پیم دەڵێت) فەرمانی پێکردم ئەمڕۆ نەیەم و لە ماڵەوە بمێنمەوە ونەوەک ئیحراجیان بکەم.
پەند: بەم شێوەیە بەهرەکان تیرۆر دەکرێن، زیرەکی و داهێنان تەنها بە تێگەیشتن لە پرۆگرامی خوێندن سنووردار نییە، بەڵکو بە دانانی هەر کەسێک لە شوێنی گونجاو بۆ نیشاندانی لێهاتوویی تایبەتی خۆی. بۆیەش لە وڵاتیکی وەک ئەلمانیا، هەر لە پۆلی ٤ ی سەرەتایەوە دەستدەکەن بە پۆلینی بەهرەکان و هەتا مندالەکان گشتیان دەگەنە تەمەنی ١٨ ساڵ، ٣ لە ١٠ کەس دەچیتە زانکۆ ئەوانی تر گشتی وەک کادری وەسەط دەمیننەوە وپەرە بەخۆیان دەدەن و دەبنە مایستەر.
in Posts