چیرۆکی هەڕەتی مندااڵی کۆنۆسوکێ ماتسوشیتا: دامەزرێنەری کۆمپانیای پاناسۆنیکی یابانی.

ماتسوشیتا بەوە ناسراوە کەوا ناخۆشترین ژیانی لەسەردەمی منداڵی بەسەربردووە کە هەر منداڵێک تامی کردبێت. لە پینج ساڵی یەکەمی تامی سەروەت و سامانی لەڕادەبەدەری کرد، بەڵام زۆری نەخایاند باوکی هەموو سامانەکەی لەدەستدا و.

حکومەت دەستی بەسەر پارە و پاشەکەوتەکەیدا گرت، باوکی لە تاو ئەو شۆکە توندوتیژە گیانی لەدەستدا.


ماتسوشیتا لەگەڵ هەشت خوشک و براکانی لە کۆشکێکی لوکسەوە گواسترایەوە بۆ شوقەیەکی تەنگ. ڕۆژێک خواردنیان دەدۆزیەوە، بەڵام چەند ڕۆژێک نەیاندەدۆزیەوە. خوشک و براکانی کێشەی تەندروستییان هەبوو؛ هەندێک لەوان بە ژیانی خۆیان باجیان دا و مردن؛ بەهۆی کەمدەرامەتی نەیاندەتوانی سەردانی نەخۆشخانە بکەن و وە دەرمان بکڕن.


ماتسوشیتا لە تەمەنی نۆ ساڵیدا ناچار بوو قوتابخانە جێبهێڵێت؛ بۆ ئەوەی لە مردن و قسەی خەڵک ڕزگاری بێت، سواری شەمەندەفەر دەبێت و بەتەنها ماڵ بەجێدەهێلێت و دەچیتە پایتەختی واکایاما. هەموو کارێکی دەکرد؛ پێڵاوی پاک دەکردەوە، جل و بەرگ دەشوشت،..هتد. بەردەوام ڕا یدەکرد و ئاسایی نەدەرۆیشت؛ هەرکاتێک کە دەچوە سەر شەقام هەستی دەکرد ئۆتۆمبیلی مەرگ ڕاوەدووی دەنێت تا بیکوژێت...!!


پێڵاوەکانی بە دەستەکانیەوە گرتبوو تا خێراتر بڕوات و هەمیشە لە دەستەکانی پاکتر بوون. دەستەکانی وا دەهاتە بەرچاو کە وەک ئەوەی دەستی پیرەپیاوێک بێت کە تەمەنی ٦٥ ساڵی بێت. هەتا تەمەنی ١٥ ساڵی چەندین کاری جیاوازی تاقیکردەوە.


لە ١٥ ساڵی، 'ماتسوشیتا' لە کۆمپانیایەکی کارەبادا کاری کرێکاری کارەبایی دەستکەوت و بە خێرایی ئەرکەکانی تەواو کرد؛ نەک لە خەمی کات؛ بەڵام تا پێش مردنی ئەرک و کارێکی زۆر بە ئەنجام بگەیەنێت؛ چونکە پێی وایە هەژارییەکەی مردنی زیاتر لێ نزیک دەکاتەوە، و هەمان چارەنووسی براکانیشی بۆ دەدۆزێتەوە.


خێرایی لە ئەنجامدانی کارەکەی سەرووی خۆی سەرسام کرد؛ بۆیە سەرۆکە ڕاستەوخۆکەی بڕیاریدا خولێکی ڕاهێنانی کارەبای پێبدات. بەخێرایی و بە سەرکەوتوویی تێپەڕی، دوای ئەوە بوو بە یاریدەدەری کارەباچی و دواتر دەبێتە کارەباچی...!!


ماتسوشیتا ئەرکی زیاتری پێدرا و داهاتێکی زیاتری بەدەستهێنا؛ درێژەی بە ستراتیژەکەی دا و وتی: “ئەمڕۆ بە هەموو وزەتەوە کار بکە، چونکە ڕەنگە سبەی بمری”. بوار بۆ دواخستن نیە...!!


ئەم ستراتیژە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کاریگەری هەبوو، لە کارەکەیدا زۆر بەرزبووەوە تا بوو بە سەرۆکی پشکنەر. زۆر بەرنامەی پەرەپێدا و بەشداری لە پاتێنتێکدا کرد، بەڵام هاوکارەکانی نەیانگەڕاندەوە بۆ ئەو. چونکە بڕوانامەی ئەکادیمی وەک ئەوان نەبووە؛ گلەیی لێکردن بەڵام کەس باوەڕی پێ نەکرد..!!،


خەریک بوو لە توڕەیی لە کاریگەری ئەو نادادپەروەرییەی کە بەسەریدا هات، بمرێت؛ ئەویش هەمان ئەو هەستەی کە لە گەنجیدا هەیبوو کاتێک براکانی دوای ئەوەی نەیانتوانی خۆراک و دەرمان پەیدابکەن، لە ژێر ستەم و خەم و پەژارەدا گیانیان لەدەستدا.


قەیرانی ئەمجارە وای لێکرد ئەو کۆمپانیایە جێبهێڵێت کە کاری تێدا دەکرد؛ لێی ڕزگاری بوو وەک چۆن لە منداڵیدا لە مردن ڕزگاری بوو. کاتێکی بۆ بیرکردنەوە تەرخان نەکرد؛ بۆیە کۆمپانیایەکی نوێی بە ناوی خۆیەوە کردەوە. وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر گۆشەگیریی هاوکارەکانی. سەرەتا هەمووان گاڵتەیان پیدەکرد. کۆمپانیا شەخسییەکەی وردە وردە گەشەی کرد تا بە نازناوی “پاشا ئیرادە و بەڕێوەبردن” ناوبانگی دەرکرد.


کۆمپانیاکەی ئەمڕۆ بە 'پاناسۆنیک' ناسراوە، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 61 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.


گەندەڵی کۆمەڵایەتی پێگە و پۆست