چیرۆکی هەڵاتن لە روبەروبونەوە

هەڵاتن لە راستی و رووبەروبونەوە باجەکەی زۆر گرانترە لەوەی پێشبینی دەکەیت و هەرگیز چارەسەر نیە! لەسەر ئەو بابەتە و لە ئەدەبیاتی فەرەنسیدا ڕووداوێکی ڕاستەقینە هەیە کە پشتی پێدەبەسترێت و ئەو رووداوەش لە پاریس ڕوویداوە.

ژنێکی گەنجی جوان هەبوو بە ناوی (سۆفی) و گەنجێکی نیگارکێش بە ناوی (پاتریک) کە لە شارۆچکەیەکی بچووکدا گەورە ببون. پاتریک بەهرەیەکی گەورەی هەبوو بۆ وێنەکێشان بەجۆرێک هەمووان چاوەڕێی داهاتوویەکی گەشیان لێدەکرد و ئامۆژگاریان دەکرد بچێتە پاریس.

کاتێک تەمەنی گەیشتە بیست ساڵ، هاوسەرگیری لەگەڵ سۆفی جوان کرد و بڕیاریان دا پێکەوە بچنە پایتەختی ڕووناکی و خەونەکەیان هەر لە سەرەتاوە ڕوون بوو، چونکە (ئەو) دەبێتە نیگارکێشێکی گەورە (و ئەویش) بەناوبانگێکی نووسەر.

لە پاریس لە شوقەیەکی جواندا دەژیان، لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا دەستیان کرد بە گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لەو گەڕەکە کە تێیدا دەژیاین، سۆفی ژنێکی دەوڵەمەند و باشی ناسی.

ڕۆژێک، داوای لێکرد ملوانکەیەکی گرانبەهای مرواری لێوەربگرێت بۆ ئەوەی بەشداری ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بکات لە شارۆچکە کۆنەکەی. وە خانمە دەوڵەمەندەکە ڕازی بوو و ملوانکەکەی پێبدات و بیری هێنایەوە کە ئاگاداری بێت.

بەڵام سۆفی دوای گەڕانەوەیان بۆ شوقەکە بۆی دەرکەوت کە ملوانکەکە ون بووە، بۆیە دەستی کرد بە گریان. پاتریک لە شۆکی ئەو کارەساتە داڕما. دوای پێداچوونەوە بە هەموو بژاردەکان بڕیاریان دا ملوانکەیەکی نوێ بۆ ئەو خانمە دەوڵەمەندە بکڕن بە شێوە و تایبەتمەندییەکانی.

بۆ گەیشتن بەو ئامانجە هەموو شتێک کە خاوەندارێتییان دەکرد فرۆشت و بە سوویەکی زۆرەوە بڕە پارەیەکی زۆریان قەرز کرد. بەخێرایی ملوانکەیەکی هاوشێوەیان کڕی و گەڕاندیانەوە بۆ خانمەکە، کە هەرگیز گومانی نەبوو کە ملوانکە کۆنەکەی خۆی نیە.

بەڵام قەرزەکە زۆر بوو و ئەوان لە دانەوەی سووەکان کە هەر زۆر دەبوون بەردەوام بوون. بۆیە شوقە جوانەکەیان بەجێهێشت و ڕوویان لە ژوورێکی بچووک کرد لە گەڕەکێکی هەژار. بۆ ئەوەی ئەو قەرزانە بدەنەوە، سۆفی وازی لە کارەکەی هێنا، دەستی بە کاری خزمەتکاری ماڵان کرد. لە کاتێکدا پاتریک کاری نیگارکێشانی بەجێهێشت و دەستی بە عەمباری کرد لە یەکیک لە بەندەرەکان. بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بەم شێوەیە مانەوە. خەونەکان مردن، گەنجیان لەدەستچوو و خۆشیان لی ونبوو.

ڕۆژێک سۆفی دەچیت چەند سەوزەواتێک بکریت بۆ ئەو مالەی ئەوە ٢٥ سالە وەک خزمەتگوزار کاری تیدا دەکات و بە ڕێکەوت دراوسێ کۆنەکەی بینی و ئەم گفتوگۆیەی خوارەوە لە نێوانیاندا ڕوویدا:

⁃ ببورە تۆ سۆفی؟
⁃ بەڵێ سەرسوڕهێنەرە کە دوای ئەم هەموو ساڵە من دەناسیتەوە!
⁃ ئای خوایە گیان تۆ لە حاڵەتێکی ترسناکدایت، چیت بەسەر هاتووە و بۆچی لەناکاو ون بوویت؟
⁃ مەدام ئەو ملوانکەیەت لەبیرە کە لە تۆ قەرزم کردبوو؟
من بزرم کرد و ناچاربوین بە ١٠،٠٠٠ فرانک ملوانکەکیەکی هاوشیوەت بۆ بکرینەوە. ماوەی ٢٥ سالە ئیمە باجی ئەوە دەدەین.
⁃ ئای خوایە گیان بۆ پێت نەگوتم، خۆ ملوانکەیەکی ساختە بوو نرخەکەی پێنج فرانک نەدەبوو!

 
🌹 هەندێک جار دەترسین ڕووبەڕووی ڕاستی ببینەوە، بەڵام خەسارەکە زۆر لەوە گەورەترە کە ڕووبەڕووی نەبینەوە

لینکی پۆست

لەسەر کێشەی میزاج گۆرین