دەگێرنەوە کەوا شەیتانێک کەرێکی دۆزیەوە کە بە دارێکەوە بەسترابوو. پەتی کەرەکەی کردەوە و ئازادی کرد. کەرەکە چووە باخی کەسێک. تەڕ و وشکی دەخوارد. ژنی خاوەن باخەکە بینی و تەقەی لێکرد و کوشتی. خاوەنی کەرەکە دەنگی تەقەی بیست و ڕایکرد بۆ شوێنەکە. کەرەکەی بینی کە خڵتانی خوینە، بۆیە زۆری نەخایاند بە دەمانچەیەکەوە گەڕایەوە، بکوژی کەرەکەی کوشت. مێردەکەی بینی چی ڕوویداوە، بۆیە تفەنگەکەی برد و خاوەنی کەرەکەی کوشت.
لە شەیتانیان پرسی چیت کرد؟ وتی: هیچ! جگە لەوەی کەرەکەم ئازاد کرد.
ئەگەر دەتەوێت وڵاتێک وێران بکەیت، کەرەکانی ئازاد بکە.