چیرۆکی دزە پیر و دزە گەنجەکە

دوو دز چوونە ناو کۆشکێک؛ دوای ئەوەی گەڕان ، قاسەیەکیان دۆزیەوە. دزە گەورەکە بە شارەزایی خۆی و بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ شکانێک هەبێت قاسەکەی کردەوە. قاسە فول پارە بوو.


دزە گەورەکە پارەکەی دەرهێنا و لەسەر یەکێک لە کورسییەکانی دەوری مێزێک دانیشت و بە دزە بچووکەکەی گوت:


کۆنکانەکە لە گیرفانت دەربهێنە.


دزەکە بچوکەکە سەرسام بوو و وتی: با یەکسەر ڕابکەین. ئێستا هەستمان پێدەکەن، ئەگەر بتەوێت یاری بکەیت، لە ماڵ یاری دەکەین.


دزە شارەزاکە بە توندی سەرزەنشتی کرد و وتی: من پێشەنگتم. ئەوەی پێت دەڵێم بیکە... و سەلاجەکە بکەرەوە و سێ دەبە پێپسی و سێ کوپ بهێنە!!!


گەنجەکە لە ترسدا کۆنکانەکەی دەرهێنا و دەستیان کرد بە یاریکردن و خواردنەوە...


دزە شارەزاکە وتی؛ .تەلەفزیۆنەکە دابگیرسێنە و دەنگی بەرز بکەرەوە بۆ بەرزترین ئاست


گەنجەکە دوودڵ بوو، بەڵام دزە بەئەزموونەکە بە توندی سەرزەنشتی کرد، بۆیە دزە بچوکەکە پابەند بوو لە کاتێکدا کە سەری سوڕمابوو و پێی وابوو هاوڕێکەی شێت بووە... و لە ترسدا دەلەرزی چونکە ئەوان دەیانگرن و فڕێیان دەدەنە زیندان ....


خاوەن کۆشکەکە لە خەو هەڵسا و تفەنگێکی بە دەستەوە گرت و وتی؛ ها دزەکان چی دەکەن؟ ئاگاداربە هیچ جوڵەیەک نەکەن یان دەتانکوژم. دزە شارەزاکە گرنگی پێنەدا، بەڵام بە هاوڕێ گەنجەکەی گوت:


!یاری بکە، یاری بکە... و گرنگی پێ مەدە.


خاوەن کۆشکەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد. بۆیە پۆلیس هات و خاوەنی کۆشک پێی گوتن: ئەمانە دزن و ئەمە ئەو پارەی لەبەردەمیانە هی منە.!!!


دزە شارەزاکە بە پۆلیسی گوت؛ -ئەم پیاوە درۆزنە. بانگهێشتی کردین بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکەین، لەڕاستیدا ئێمە یاریمان کرد و سەرکەوتین بەرامبەری، کاتێک هەموو پارەکەی لەدەستدا، دەمانچەکەی دەرهێنا و وتی: یان پارەکەم بۆ بگەڕێنیتەوە یان تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکەم و پێیان دەڵێم کە ئێوە دزن!!!


ئەفسەرەکە تەماشای سێ دەبەی پێپسی کرد، و پارەکەش کە لەسەر مێزەکە پەرش و بڵاو بوو، و سەیری تەلەفزیۆنەکە و دەنگە بەرزەکەی کرد، و سەیری کۆنکانەکەی بەردەم دزەکانی کرد، گرنگی بە کەس نەدەدا.


بە خاوەنی کۆشکەکەی گوت: تۆ لە ماڵەکەت قومار دەکەیت، وە کە دۆڕاندت، تەلەفۆنت بۆ کردین. ئەگەر جارێکی تر ئەوە بکەیتەوە، فڕێت دەدەمە زیندان!!! پاشان ئەفسەرەکە چووە لای دەرگاکە بۆ ئەوەی دەربچێت؛ دزە شارەزاکە پێی وت: - کاکە... ئەگەر بچیتە دەرەوە و لێرە بەجێمان بهێڵیت، لەوانەیە بمانکوژێت.


ئەو دوو دزە لەژێر پاراستنی پۆلیسدا و بە پارە دزراوەکەوە معزز مکرم ماڵەکەیان بەجێهێشت.

سیاسەتمەدارەکان بەم شێوەیە سەروەت و سامانی میللەت دەدزن. گشتی لە ژێر پاراستنی یاسا!


بە مەرکەزی کردنی تاقیکردنەوەکانی زانکۆ