کاتێک ئینگلیزەکان لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەم شاری عەدەنیان لە یەمەن داگیرکرد، بەهۆی ئامادەنەبوونی خەڵکی یەمەن بۆ کارکردن لەگەڵ داگیرکارەکان وە کەمیی وەرگێڕی عەرەبی - ئینگلیزی - عەرەبی، کێشەیەکی گەورە بەرۆکی گرتبوون.
بەشی پڕوپاگەندە و شەڕی دەروونی لە سوپای بەریتانیا تاکە وەرگێڕ کە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد، کەسێک بوو بە ناوی عومەر بەهبەری.
عومەر بەهبەری بازرگانێکی بەناوبانگ بوو کە لە عەدەن کاری بازرگانی چای دەکرد، هەروەها شارەزایی زیاتر لە زمانێک بوو. سوپای ئینگلیز پشتی بە کاک عمر بەهبەری دەبەست بۆ بلاوکردنەوەی دەیان هەزار بڵاوکراوەی چاپ بەسەر خەڵک کەوا مەبەستیان ڕاکێشانی سۆزی خەلکی یەمەن بوو.
پاش ماوەیەک ژەنەڕاڵێکی بەریتانی شارەزا لە زمانی عەرەبی سەردانی شاری عەدەنی کرد و هەندێک لەو بلاوکراوە چاپکراوانەی بە دەستەوە گرت و لە ئەفسەری بەرپرسی پڕوپاگەندەی پرسی: ئەمە چییە کە لە سەرانسەری وڵاتدا لە فڕۆکەکەدا دەیخەیتە خوارەوە؟ ئەفسەری پڕوپاگەندە لە وەڵامدا وتی: ئەمانە دروشمن بۆ بەدەستهێنانی سۆزی خەڵک بۆ لای هاوپەیمانان. جەنەڕاڵە خانەنشینەکە لێی پرسی: دەزانی چی لەسەر نووسراوە؟ ئەفسەرەکە گۆتی: بێگومان کاکە دەزانم! نوسراوە: "سەرکەوتن بۆ هاوپەیمانان"
ئەی گەمژە ئەمە ئەوە نییە کە نووسراوە، بەڵکو لەسەری نووسراوە:
باشترین جۆرەکانی چا لە عومەر بەهبەری بکڕن
in Posts