لەتەمەنی ٧٤ ساڵی و لە ساڵی ١٩٨٧، بای فانگلی عەرەبانچی نەخوێندەوار خانەنشین دەبێت و دەگەریتەوە شارەکەی خۆی لە ناوچەی هێبای لە چین. لە رێگای گەرانەوەی چەندین منداڵ دەبینیت کەلەکێڵگەکان کاردەکەن و بۆی دەردەکەوێت کە سەرەکی ترین هۆکاری نەچونیان بۆ قوتابخانە پەیوەندی بە پارەوە هەیە. بۆیە بریاردەدات کەوا یارمەتی منداڵەکان بدات.
لە ١٦ ساڵی دواتر بای فانگلی بەو پارەی کەکۆی کردبۆوە و ئەوەش لەرۆژانە لەو تەمەنە بەدەستی دەکەوت بە عەرەبانە لێخورین و دانانی دوکانۆکەکی گچکە و خواردنی زۆر سادە دەبەخشیتە ئەو منداڵانە بۆ ئەوەی بتوانن خوێندن تەواو بکەن. لەساڵی ٢٠٠١ و لەتەمەنی ٩٠ ساڵی دەچیتە بەردەم منداڵەکان و داوای لیبوردنیان لێدەکات کەچیتر ناتوانێت لەو کارە بەردەوام بێت. تەواوی یارمەتیەکانی گەیشتە ٣٥٠ هەزار یوان. لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆچی دوایی دەکات.
ئیشی چاکە پێویستی بە ڕێکخراوی خیرخوازی نیە بۆ ئەوەی فێرمان بکەن. زۆرجار ئەوانەی لە ریکخراوە بەناو خێرخوازیەکان کاردەکەن موچەی هەر یەکێکیان بەسە بۆ بژێوی ١٠ کەس و وەبەرهینان دەکەن لە ئازار و مەینەتی خەڵکی هەژار. خواخوایەنە جیگایەک هەبی کە مەینەتی تیدابێت بۆ ئەوەی بیکەنە کەیس و ئیشیک بۆخۆیان بدۆزنەوە و بەوەش موچەیەکی چەور بۆخۆیان دابین بکەن. لە بنەرەتدا جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەک کە ئەوانیش بازاریان پەیوەستە بەبونی جەنگ و ئاژاوە.
in Posts