چیرۆکی بڵاوبونەوەی پەتاتە لە ئەوروپا

بۆ ئەوەی میللەتیک بەبەکارهینانی شتێک یاخود خواردنی خواردەمەنیەکی
دیاریکراو رازیبکەیت، زانای فەرنسی بواری دەرمانسازی و کشتوکاڵ ئەنتوا ئۆگیست پارماتیێ هەڵسا بەبەکارهێنانی فێلێکی سایکۆلۆژی کە کاردانەوەکەی هەتاکو ئەمرۆ لەسەر سەرجەم میللەتانی ئەوروپا و بەتایبەت ئەسکەندەنافیا و فەرەنسا و بەریتانیا هەیە، ئەویش "دەروونناسی پێچەوانەیە".

لە کۆتایی سەدەی ١٨، فەرەنسیەکان زۆر بەچاوی گومانەوە دەیانروانیە خواردنی پەتاتە و بەهیچ شێوەیەک وەک خۆراکێک سەیریان نەدەکرد. ئەنتوا هەڵسا بە بەکارهێنانی فێلێکی دەروونی بەوەی لەنزیک شارەکان کێلگەی گەورە و فراوانی بە پەتاتە چاند و کۆمەلێکی پاسەوان لەسەر کێلگەکان دانا. بەپاسەوانەکانی گوت کەوا نەهێلن هیچ جوتیارێک بێتە ناو کێلگەکان. بەلام ئەگەر جوتیارەکان بەرتیلیان دا بۆ ئەوەی بێنە ناو کێلگەکانی پەتاتە و رووەکەکە ببەن، ئەوا بەخۆشحالیەوە لێیان وەربگرن و رێگەبدەن کە ڕووەکەکە ببەن.

ئەوەندە بەس بوو بۆ ئەوەی زۆربەی جوتیارەکان بەرتیلک بە پاسەوانەکان بدەن و بۆ ئەوەی رووەکەکە ببەن و لە کێلگەکانی خۆیان بیچێنن. ئەوان دەیانگوت ئەگەر پەتاتە زۆر گرنگ نەبێت، حوکمەت نایەت پاسەوانی لەسەر دابنێت. بەو شیوەیە پەتاتە تەشەنەی کرد لەسەرجەم فەرەنسا و بووە ژەمیکی سەرەکی فەرەنسیەکان.

بۆئەوەی کەوا دەوڵەمەندەکانی فەرەنساش رازیبکات بە وەبەرهێنان لە چاندنی پەتاتە، زۆرێک لەسەرۆکە بیانیەکانی کە سەردانی فەرەنسایان دەکرد بە پەتاتە دەعوەت دەکرد و پەتاتەی وانیشیان دەدا کەوا خواردنی تویژی بالادەست و دەولەمەندەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا و شا و شاژنەکان.

هەبوو نەبوو