شەش نابینا بیستییان گیاندارێکی نامۆ کە پێی دەوترێت فیل هێنراوەتە شارۆچکەکەیان. بەڵام هیچیان نەدەزانی لەسەر شێوە و فۆڕمی فیل کە چۆنە. حەزیان لێبوو بزانن فیل چۆنە و بۆیە ووتیان: "دەبێت بە دەست لێدان بیپشکنین و بزانین، کە ئایا توانای ئەوەمان هەیە؟
بۆیە، بەدوایدا گەڕان، کاتێک دۆزییانەوە دەستیان لێدا. کەسی یەکەم کە دەستی لەسەر خرطومی/لوتی فیلەکە نیشتەوە، وتی "ئەم بوونەوەرە وەک مارێکی ئەستوور وایە". کەسی دووەم کە دەستی گەیشتە گوێی، گوتی فیل وەک جۆرێک لە باڵدار وایە. سەبارەت بە کەسی سێیەم کە دەستی لەسەر قاچی بوو، وتی فیل ستوونێکە وەکو قەدی دار. کەسی چوارەم دەستی خستە سەر زگی، وتی فیلەکە، "دیوارێکە". کەسی پێنجەم کە هەستی بە کلکی کرد، بە پەت وەسفی کرد. کەسی شەشەم هەستی بە عاجەکەی کرد، ڕایگەیاند فیلەکە وەک ڕمێکی ڕەق و تیژە.
وانەی هەڵهێنجراو لە مەسەلەکە ئەوەیە کە مرۆڤەکان مەیلیان هەیە ئیدیعای ڕاستی ڕەها بکەن بە پشتبەستن بە ئەزموونە سنووردار و بابەتییەکەیان، چونکە ئەزموونە سنووردار و بابەتییەکانی کەسانی دیکە پشتگوێ دەخەن کە ڕەنگە بە هەمان شێوە ڕاست بن.
in Posts