چوار داب و نەریتی جوانی سەردەمی عوسمانی

*ئاو و قاوە:


لەگەڵ کوپێک ئاودا کوپێک قاوە پێشکەش بە میوانەکان دەکرا، ئەگەر میوانەکە پێش قاوە ئاوی بخواردبایەوە، خاوەن ماڵ دەیزانی کە مێوان برسیەتی و دەبێت و ژەمێکی بۆ ئامادە بکرێت، ئەگەریش پێش ئاوەکە قاوەی بخواردبوایەوە، ئەوە بەو مانایە بوو کە مێوان تێرە و پیویست بە ئامادەکردنی نان ناکات..


* گوڵی سوور و گوڵی زەرد:


گوڵی زەرد لەبەردەم ئەو ماڵەدا دادەنرا کە کەسێکی نەخۆشی هەبوو بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕێبواران و دراوسێکان لە پێویستی ئارامگرتن و دوورکەوتنەوە لە تێکدانی هێمنی کەسە نەخۆشەکە. بەڵام ئەگەر گوڵی سوور دانرابوایە ئەوە مانای ئەوەی دەگەیاند کە کچێکی گەنج گەیشتیتە تەمەنی هاوسەرگیری لەناو ماڵەکەدا وئامادەیە بۆ شوکردن، دەتوانرا یەکسەر بچیت بۆ داخوازی. لەلایەکی ترەوە وەک ئاگادارکردنەوەیەکیش بەکاردەهات کەوا نابێت لە نزیک ئەو ماڵانەی گوڵی سوریان لەبەر دەرگایە قسەی ناشرین بگوترێت لەبەر ڕێزگرتن لەهەستی کچە گەنجەکان.


*ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ ده‌رگا ده‌دات:


لە سەردەمی عوسمانیدا دوو زەنگی ئاسنی لەسەر دەرگای ماڵان هەبوو، یەکێکیان بچووک و ئەوی دیکەیان گەورە. کاتێک بە زەنگە بچوکەکە لە دەرگا دەدرا، تێدەگەیشتن ئەوەی لە دەرگا دەدات ژنە، بۆیە خانمی ماڵ دەچوو دەرگاکەی دەکردەوە. کاتێکیش بە زەنگە گەورەکە لە دەرگا دەدرا، تێدەگەیشتن کە پیاوێک لە دەرگا دەدات، بۆیە پیاوی ماڵەکە دەچێت و دەرگاکە دەکاتەوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە میوانەکەی بکات.


* خێرخوازی:


زۆرێک لە دەوڵەمەندی سەردەمی عوسمانی حەزیان لە خێر بوو بەبێ ئەوەی هیچ شەرمەزارییەک بۆ هەژاران دروست بکەن. دەچوونە دوکانەکانی بەقاڵی و سەوزەفرۆشان و داوای دەفتەری قەرزەکانیان دەکرد و بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەرزەکان بەبێ ئەوەی ناوی هەژار بهێنن قەرزەکانیان دەدایەوە. بەو شێوەیە قەرزارەکان هەستیان بە شەرمەزاری هەژاری نەدەکرد و دەوڵەمەندە خێرخوازەکانیش پەیامی جوانی خۆیان دەگەیاند.Activate to view larger image,

بە قاچاخ نەڕۆی