چۆن زانکۆی ستانفۆرد دامەزرا؟

ژنێک بە جلێکی زۆر سادە، بە یاوەری هاوسەرەکەی لە وێستگەی بۆستن لە شەمەندەفەرێک دابەزی و چووە ئۆفیسی بەڕێوەبەری زانکۆی هارڤارد.

کاتێکیان بۆ دیاری نەکرد. لە یەکەم نیگادا سکرتێر بڕیاریدا کە ئەو کەسانە لە زانکۆی هارڤارد هیچیان نییە بەدوایدا بگەڕێن.

پیاوەکە بە دەنگێکی نزمەوە وتی: 'پێمان خۆشە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکە کۆببینەوە'.

سکرتێرەکە بە وشک و رەقی وەڵامی دایەوە: 'بە درێژایی ڕۆژ سەرۆکی زانکۆ سەرقاڵ دەبێت'.

ژنەکە وتی: چاوەڕێ دەکەین.

سکرتێرەکە چەند کاتژمێرێک چاوپۆشی لە سەردانکەران کرد بەو هیوایەی لە شوێنێکدا بێ ئومێد ببن و بە تەنیا بڕۆن. بەڵام کاتێک دڵنیا بوو لەوەی خۆیان ناچنە هیچ شوێنێک، بڕیاریدا بە بەریوەبەرەکەی هەراسانیان بکات بەشکو لە کۆڵی دەبنەوە..

ئەو سکرتیرە لە بەرێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی زانکۆی پرسی: 'ڕەنگە ئەگەر بۆ خولەکێک قبوڵیان بکەیت و لە شوێنەکە هەڵیانبستیت، ئەوا باشترە بڕۆن؟ '

بەریوەبەر بە تووڕەییەوە ئاهێکی هەڵکێشا و ڕازی بوو. بە دڵنیاییەوە کاتێکی نییە کەسانێک قبوڵ بکات کە جل و بەرگی وا سادە و ئاساییان لەبەردایە.

کاتێک سەردانکەرەکان چوونە ژوورەوە، بەڕێوەبەرەکە یەکسەر بە نیگای توند و خۆبەزلزانەکەی سەیری کردن. ژنەکە ڕووی کردە ئەو:

- کوڕێکمان هەبوو، ساڵێک لە زانکۆی ئێوە خوێندوویەتی. ئەم شوێنەی خۆشدەویست و لێرە زۆر دڵخۆش بوو بەڵام بەداخەوە ساڵێک لەمەوبەر بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆچی دوایی کرد. بۆیە من و هاوسەرەکەم پێمان خۆشە هەندێک یادەوەری لە سەر خاکی ئەم زانکۆیە بەجێبهێڵین.

بەرێوەبەرەکە بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش نەبوو بەو شتە، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر توڕە بوو.

- خانم! - بە بێئەدەبی وەڵامی دایەوە، - ناتوانین شوێنەوار بۆ هەموو ئەو کەسانە دروست بکەین کە لە هارڤارد خوێندوویەتی و مردووە. ئەگەر وامان کردبا، بەم زووانە هارڤارد دەبووە گۆڕستان.

- نا، مەبەستم ئەوە نەبوو - ژنەکە بە خێرایی ناڕەزایی دەربڕی، - ئێمە نامانەوێت مۆنۆمێنتێک دروست بکەین، نە پەیکەرێک، دەمانەوێت بینایەکی نوێ بۆ هارڤارد دروست بکەین.

بەرێوەبەرەکە سەیری ئەو جلە کاڵبووە هەرزانەکەی کرد و هاوارێکی کرد و وتی: خودایە، ئێوە هیچ بیرۆکەیەکتان هەیە کە بینایەکی لەو جۆرە بەچەندە؟ هەموو بیناکانی هارڤارد بەیەکەوە بەهایان زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلارە!

ژنەکە لە خولەکێکدا هیچی نەگوت. بەریوەبەرەکە زەردەخەنەیەکی سوکایەتی پێکردنی هەبوو. بۆیە ئاخر لێرەوە دەیبینن!

ژنەکە ڕووی لە مێردەکەی کرد و بە هێمنی وتی:

- دروستکردنی زانکۆیەکی نوێ ئەوەندە هەرزانە؟ کەواتە بۆچی زانکۆی خۆمان دروست ناکەین؟

میردەکەی یەکسەر ڕەزامەندی لەسەر ئەو پیشنیارە دەربری. بەریوەبەر رەنگی کاڵ بووەوە و سەری لێ شێوا.

خیزانەکەی ستانفۆرد هەستان و بەبێ قسەی زیاتر ئۆفیسەکەیان بەجێهێشت.

لە شاری پالۆ ئاڵتۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا زانکۆیەکیان دامەزراند کە ناوی ئەوی لەسەرە - زانکۆی ستانفۆرد بۆ یادی کوڕە خۆشەویستەکەیان.

ویکیپیدیا: 'زانکۆی ستانفۆرد لەلایەن سەرمایەدارێکی شەمەندەفەر، سیناتۆری ئەمریکی لیلاند ستانفۆرد و جین ستانفۆرد هاوسەرەکەی دامەزراوە. زانکۆکە بەناوی تاکە کوڕە کۆچکردووەکەیانەوە. لیلاند ستانفۆرد، بە هاوسەرەکەی گوتووە، 'لە ئێستا بەدواوە هەمووی'. منداڵەکانی کالیفۆرنیا وەک منداڵەکانی خۆمان دەبن'...

لینکی پۆست

مێشوولەی ماندوو