لەساڵی ١٩٥٦ی زایینی. شانشینی عێراق گرێبەستی لەگەڵ تەلارسازێکی یۆنانی، دکتۆر کۆنستتانتینۆس دۆکسیادس کرد بۆ ئەوەی خانوو بۆ هەموو عێراقییەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور دروستبکەن. دۆکسیادێس هاتە عێراق و ئۆفیس و کۆمپانیاکەی لە سەنتەری بەغدا کردەوە، لەگەڵ 97 ئەندازیار کە... ئەنجومەنی شاهانەی ئاوەدانکردنەوە بە سەرۆکایەتی پاشا نوری ئەلسەعید داوای لێکردن پلانێک بۆ دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەموو عێراقییەکان ئامادە بکەن.
دۆکسیادێس کەرەستە و تیمەکەی دوو ساڵ و نیو بە سەرگەردانی لە دۆهوکەوە تا ئەلفاو بەسەر دەبرد و پشکنینی هەر ناوچەیەک، کوالیتی خاک، هەوا، کەشوهەوا، نزیکی لە ڕووبارەکان، بڕی باخەکانی میوە، بیابانبوون، جوگرافیای دەکرد سروشتی ئاوی وشکانی و ژێر زەوی، چڕی تیشکی خۆر لە هەموو ناوچەکانی عێراق، کوالیتی ئەو گڵانەی کە لە بیناسازیدا بەکاری دەهێنێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خانووەکە لە هاویندا فێنک و گەرمە لە زستاندا.
لە کۆتاییدا پڕۆژەیەک بۆ دروستکردنی خانوو خرایەڕوو، کە زۆربەیان بۆ کەسانی خاوەن داهاتی سنووردار و هەژاران تەرخان دەکرێت و نرخەکانیان بە قیستی سادە کۆدەکرێتەوە، لە ماوەی ٢٠ ساڵدا تێچووی خانوو بۆ هەژاران و… ئەو کەسانەی داهاتیان سنووردارە لە ٦٥٠ دینار زیاتر نابێت.
لێکۆڵینەوەکەی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە عێراق پێویستی بە 400 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە بۆ هەموو عێراق و ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوەش ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەو پلانە، کە لە ٢٠ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات کە بەرامبەرە بە ٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، و بۆ ماوەی بیست ساڵ بەردەوام دەبێت، کە بڕیاربوو لە ساڵی ١٩٨٠ی زایینی کۆتایی پێبێت. دوای ئەوە پلانێکی تر بۆ ئایندەی دوور دەست پێدەکات و لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی کۆتایی دێت. لە (250,000 خانووی زیادە کەمتر نییە لە پێشبینی 'فراوانبوونی دانیشتووان) بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق لە ماوەی 100 ساڵدا، لانیکەم. خەمڵاندنەکانی گەشەو چڕی دانیشتوان..
دۆکسیادێس دەستی کرد بە دروستکردنی مۆدێلی یەکەم، بەڵام کاتێک کودەتاکە لە ساڵی ١٩٥٨ی زایینی ڕوویدا. سەرکردەی کودەتاکە، عەبدولکەریم قاسم، ماڵە ئامادەکراوەکانی بە خۆڕایی دابەشکرد. پاشان، کۆمپانیا بیانییەکانی دەرکرد بە بیانووی ئەوەی پەیوەستن بە کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزمەوە...
یەکسەر داواکارییەکی بۆ ئەندازیارێکی گەنج کە تازە زانکۆی تەواو کردبوو نارد و پڕۆژەکەی بۆ ڕاسپارد کە ناوی (ڕفعەت چادرجی)یە و پێی ڕاگەیاند کە ئێمە دەرمان کردوون.
بێگومان.' چادرجی بەو شتە سەری سوڕما... ئەمە شێتییە. چۆن گەنجێکی دەرچووی تازە دەتوانێت جێگەی ئۆفیسێکی نێودەوڵەتی بگرێتەوە کە لەلایەن گەورەترین ئەندازیاری پسپۆڕ لە دروستکردنی شارەکان لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەبرێت، کە ٩٧ ئەندازیاری باشترین پسپۆڕانی پلاندانانی شارەکانی تێدایە. پێشتر چەند شارێکیان لە جیهاندا دروست کردووە.
وەک چاوەڕوان دەکرا، پلانەکەی عەبدولکەریم قاسم بەهۆی هەرەپاسی و قسەی پان پان لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بە شێوەیەکی نەگبەتانە شکستی هێنا. بۆیە بە هەنگاوێکی زۆر ئاسان و سادە گۆڕی کە یەک فلسی دەوڵەتی تێنەچوو. دابەشکردنی زەوییە چۆڵەکانە کە ڕووبەرەکەی ١٤٠ مەتر دەبێت، خاڵییە لە هیچ خزمەتگوزارییەک، بێبەشە لە هیچ ژێرخانییەک، لە هیچ بینایەک، لە هیچ تایبەتمەندییەکی پلاندانانی مەدەنی. لەوێوە شارێک دروستبوو کە تا ئیستا بەغدا بەدەستیەوە دەنالینی: شاری الشعب/الصدر
in Posts