یەکێک لە ڕێگە گرنگەکانی بەدارستانکردنی کوردستان و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی لەیەک کاتدا بریتیە لە هەڵکەندنی چاڵی ٣ * ٣ * ٣ م (لۆ نمونە) لەسەرجەم ئەو شوینانەی کە مەترسی بەبیابانبوونیان لەسەرە یاخود دەمانەوێت هەمیشە سەوز بێت. ئەو چالانە دەبنە مەخزەنی ئاو لە زستان و بەهاران و وردە وردە ئیکۆسیستەمێکی مایکرۆ لە دار و گیا و بالندە وخشۆک و میرولە لە دەوروبەری هەریەک لەو چاڵانە پەیدا دەبن بەبی ماندوبونی ئاودان.
ئەو نمونەی دوورگەی بورکانی لازارۆتی ئیسپانی کە لەناوراستی هەموو چاڵیک مێوێکیان چاندیە کە هەتا حەدێکی باش ئاو گلدەداتەوە و دەیپارێزیت لە بای بەهێز و تیشکی زۆر بەهێزی خۆر، دەکرێت بە دەستکاریەوە لەسەر کوردستان جێبەجی بکرێت.
Start writing here...