چەند تێبینیەکی گرنگ

سوتانی/سوتاندنی ئەو هەموو دوکانە لە هەولێر سەرەتای سەردەمێکی نوێیە لە پەیداکردنی بازاڕ بۆ کۆمپانیا ساواکانی تەئمینات. هەمان سیناریۆ بۆ کەرتی تەندروستی و هاتوچۆ بەڕێگەوەن. هەموانیش فەشەل پێهینانی کەرتی پەروەردەی حکومی بەچاوی خۆتان دەبینن!


تێکدانی کەرتی خوێندنی باڵا و کوالیتی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی ٣٧ زانکۆ لە هەرێمێکی ئەوها بچوک و دانەمەزراندنی گەنج لە ٢٠١٤ ەوە، ڕێگەگرتنی مەبەستدارە لە دروستکردنی کادری وسطی بەتوانا و دواتر سوککردنی کەرتی گشتیە لەپێش چاوی خەڵک.


دانانی باجێکی زۆر لەسەر کۆمپانیا بچوک و مام ناوەندەکان و گرانکردنی تێچووی وزە لەسەریان و بەمەبەست فەشەل پێهینانیان، ڕیگەخۆشکردنە بۆ کۆنترۆل و مۆنۆپۆلی کۆمپانیا زەبەلاحەکان لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان.


ئەوەش خزمەت بە ئەجێندای درێژخایەنی ئۆلیگارکە کوردیەکان دەکات بەجوانترین شێوە

گوڵی ڕاستگۆیی