چا نەبوو حامورابی لەژیاندا نەبوو ئەمڕۆ؟

هەندێک لەیاساکانی حاموڕابی لەسەر پێگەی ئافرەت و هاوسەرگیری و عەدالەت ٣٧٥٠ ساڵ پێش ئێستا لەو عێراقەی ئەمڕۆ نیوەی سەری لە خمێ دەگری و نیوەکەی دیکەشی بەدیار دڕامای هیندی و تورکیە. لەو عێراقەی نیوەی کۆمەڵگەکەی پێی عەیبە لەسەر شۆستە بڕوات. لەو عێراقەی کە نیوەی لە کوشنی دواوەی سەیارە بە غەمباری سەر لەسەر مۆبایل سات و ڕۆژانی بێچارەیی خۆشی پێ ناژمێردرێت.


یاسای یەکەم: ئەگەر پیاوێک بوختان بۆ ژنێک بکات و نەیتوانی ئیدیعاکەی بسەلمێنێت، سزاکە بریتییە لە شەق تێهەڵدان لە بەردەم خەڵک و تاشینی نیوەی مووی سەری.


یاسای دووەم: ئەگەر باوکی کچەکە پەیوەندی لەگەڵ گەنجێکدا شکاند، دەبێت دوو هێندە مارەیی گەنجەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر پێچەوانەکەش بوو، ئەوا کچەکە مافی ئەوەی هەیە مارەییەکە بهێڵێتەوە.


یاسای سێیەم: ئەگەر باوکێک بیەوێت کوڕەکەی لە میراتەکە بێبەش بکات، ئەوا دادوەرەکان دەبێت بەدواداچوون بۆ دۆخی کوڕەکە بکەن، ئەگەر تاوانێکی نەکردبێت کە پێویستی بە بێبەشکردنی هەبێت، ئەوا داواکاری باوکەکە بە نادروست دادەنرێت.


یاسای چوارەم: ئەگەر پیاوێک ویستی ژنەکەی تەڵاق بدات و موئەخیرەی زەواجی دیاری نەکردبوو لەسەرەتای زەواج، دەبێت نیو کیلۆ زیو بداتە ژنەکە لە بەرامبەر جیابوونەوەکەدا.


یاسای پێنجەم: مێرد مافی ئەوەی نییە ژنەکی تر بخوازێت ئەگەر ژنەکەی تووشی کێشەیەکی بەدەر لە ویستی خۆی بو بەدەر لە ویستیو کە ڕێگری بکات لە منداڵبوون


یاسای شەشەم: دادوەری بەرتیلخۆر دەبێت بکوژرێت، پاشان پێستی لێبکرێتەوە و بەکاربهێنرێت بۆ پۆشینی ئەو کورسییەی کە دادوەری جێگرەوە لەسەری دادەنیشێت، بۆ ئەوەی دادوەری داهاتوو دادوەری بەرتیلخۆری بیر بێتەوە.


یاسای حەوتەم: ئەگەر پیاوێک دەستدرێژی سێکسی کردە سەر ئافرەتێک، سزاکەی مردنە بە سوتان لەبەردەم خەڵکدا.


جل و بەرگی نوێی ئیمپراتۆر