چ بچێنی، ئەوەی دەدوریتەوە

پیرەژنێک هەموو ڕۆژێک پەنیری دروست دەکرد و دەیفرۆشت بە دوکاندارێک. دوکاندارەکە هەرگیز کێشی پەنیرەکەی نەدەکرد. ڕۆژێک گومانی لێ دروست بوو و بڕیاری دا ئەو پەنیرەی کە ژنەکە لەگەڵ خۆی هێنابووی کێش بکات. زۆر توڕە بوو کاتێک بینی ئەو پەنیرەی کڕیویەتی وەک 1 کیلۆ لە ڕاستیدا کێشی 900 گرامە. وە کاتێک ژنەکە ڕۆژی دواتر هاتە دوکانەکە، دوکاندارەکە وتی: “ئیتر پەنیرت لێ ناکڕم.” پیرەژنەکە بە دڵتەنگیەوە پرسی: کاکە من کارێکی هەڵەم کردووە؟ دوکاندارەکە وتی: ئەو پەنیرەی پێتدام کێشی 900 گرام بوو، ئایا ئەوە شەرمەزاری نییە؟”. پاشان ژنەکە وەڵامی دایەوە، کاکە من تەرازووم نییە، جارێک 1 کیلۆ شەکرم لێ کڕی و وەک تەرازوو بەکاری دەهێنم. بێگومان دوکاندارەکە لە شەرمەزاری خۆی سەری لێ شێوابوو نەیدەزانی چ بڵێت. دونیا بەو شێوەیەیە، ئەوەی دەیچێنیت دەیدوریتەوە. هەر چیەک بۆکەسێکی تر دەیخوازی بەشیوەیەکی تر بۆت دەگەرێتەوە.

Wetiko