هەرزەکارێکی توڕە و هەرەپاس هەبوو بەردەوام کۆنترۆلی خۆی لەدەست دەدا. باوکی بریاریدا چارەسەرێک بۆ ئەو خووە خراپەی کوڕەکەی دابنێت. کیسەیەکی پڕ لە بزماری بۆ هێنا و پێی گوت:
کوڕەکەم، دەمەوێت هەر جارێک کە شەپۆڵێکی توڕەییت بۆ دێت و کۆنترۆلی خۆت لەدەست دەدەیت، بزمارێک لە سیاجە دارینەکەی باخچەکەماندا دابکوتی!
کوڕەکە دەستی کرد بە جێبەجێکردنی ئامۆژگارییەکانی باوکی
لە ڕۆژی یەکەمدا ٣٧ بزماری داکوتا، بەڵام داکوتانی بزمارەکە بۆ ناو سیاجەکە ئاسان نەبوو.
کاتێک توڕە دەبوو دەستی دەکرد بە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆی، دواتر دوای چەند ڕۆژێک، ژمارەی ئەو بزمارانەی کە دایدەکوتان کەمتر دەبوو، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا توانی خۆی کۆنترۆڵ بکات و هیچ بزمارێک دانەکوتێت. وازی لە توڕەبوون هێنا و وازی لە بزمار لێدان هێنا. باوکی هات و دەستخۆشی دەستکەوتەکەی لێکرد و پێی وت:
هەر ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت کە توڕە نەبیت، ئێستا کوڕم دەبێت بزمار بزمار دەریانبهێنیت.
کوڕەکە جارێکی تر دەستی کردەوە بە لابردنی بزمارەکان لەو ڕۆژەی کە توڕە نەبوو تا تەواو بوو لە دەرهێنانی سەرجەم بزمارەکانی ناو سیاجەکە.
هاتە لای باوکی و دیسان باسی دەستکەوتەکەی بۆ کرد. باوکی بردییە سەر سیاجەکە و پێی وت: کوڕەکەم تۆ ئیشێکی باشت کردووە، بەڵام سەیرکە ئێستا ئەو کونانەی ناو سیاجەکە دەبینی؟ ئەم سیاجە هەرگیز وەک جاران نابێت. کاتێک بە توڕەییەوە شتەکان دەڵێیت، نیشانەی وەک ئەم کونانە لە ڕۆحی کەسانی دیکەدا بەجێدەهێڵی.
دەتوانیت چەقۆ لە کەسێک بدەیت و چەقۆکە دەربهێنیت. چەند جارێک بڵێیت: ببورە! چ سودێکی دەبێت مەگەر برینەکە هەر لەوێ نابێت ئەدی؟