بێستانە تا دێدەوان تا سەرزێی بچوک وەک ناوچەی پیشەسازی نوێ

هەرچەندە چەندین جار دووبارەمان کردیتەوە، بەڵام دیارە پلاندانەرانی هەولێر بەئەنقەست خۆیان لەخەتی ٣٦ دەدەن. چەند ساڵێک پێش ئێستا، لەیەکێک لەپڕۆژەکانی قۆناغی ٤ ی بەشی ئەندازیاری پیشەسازی و دروستکرن پێشنیاری باشترین شوێنمان بۆ ناوچەی پیشەسازی و کارگە زلەکانی هەولێر کرد. لەنێوان بێستانە بۆ دیدەوان تا زێی بچوک لە رێگای کۆیە -هەولێر (Fatima Najmaden). ناوچەیەکی یەکجار گەورە و فراوانە کە خاکەکەی بەکەلکی کشتوکاڵ نایەت و هەمیشە بای هەیە کە وەک فلتەر سەرجەم گازە ژەهراویەکان لەهەولێر دووردەخاتەوە هەمووشی زورگ و تەپۆلکەیە و دووریشە لە جێگا نانکۆکەکان و دەتوانین بەرگری لێبکەین.


چەندین جار گۆتیتمان خەتەرە چی پیشەسازی هەیە بیبەیتە جێگەیەک کە نزیکە لە شوێنی ململانێ و لەهەرشەڕێک بە طولطەک دەستی بەسەردادەگیرێت. داگیرکردنی مەخمور لە ٢٠١٤ دەبوایە وانەیەکی فێرکردبان. لەسەر ئیفرازیش، هەمان قسەمان کرد کە دەبێت هەولێر لەجیاتی راکێشانی هەموو ئاوەکەی لە زێی گەورە، دوو ئیفرازیشی لەسەر زێی بچوک دانابا. کە پڕۆژەکان دادەنرێن، حسابی پیسبوونی ژینگە و ئاسایشی نیشتمانی نەکرێت، دەرەنجامەکەی ئەو کارەساتەی خوارێیە...

پەڕۆشۆر ودۆستەمی ئەفغانی