بیرۆکەی بزنسێکی جوان

تەصەور بکە دەچیە قاوەخانەیەک لەگەڵ ٢-٣ برادەر دوای ئیسراحەتێک و قاوەیەک/شەربەتێک، دەچیت بۆ کرینی کراسێک/ پانتۆڵێک/ پێلاوێک/ جانتایەک/دیاریەک یاخود گرتنی وینەیەکی داهێنەرانە. دواتر دەگەرێیتەوە بۆ ئیسراحەتێک و ئەوجا دەردەچیت. وەک ئەوەی لەو وێنەی خوارەوە بە زیرەکی دەستکرد دروستم کردووە.


واتە هەر لەناو قاوەخانەکە شوێنێکی بە جل و بەرگ و پێڵاو و بۆنی ئافرەتان و پیاوان هەبێت. لایەکی تر تایبەت بێت بە ئەدەواتی مەیکەئەپ و جوانکاری. لاکەی تر بریتی بێت لە نینۆکسازی...هتد. تێکەڵ کردنی دانیشتن لە قاوەخانە و خۆشی بینین لە شۆپینگ و جوانکاری لەژێر یەک سەقف بەڕای من بیرۆکەیەکی جوانە و پێویستە تاقی بکرێتەوە.



لەسەر خۆدەرخستنی بەتاڵ