هەمیشە تێبینی ئەوەم کردووە کەوا شۆفێرانی تەمەن ١٨-٦٠ ساڵی زیرەک (IQ بەرز) زۆر لەسەرەخۆ و بەرپرسیارانەتر ئۆتۆمۆبیل لەکەسانی گەمژە/تەمبەڵ (IQ نزم) لێدەخوڕن.
ئەوە تەنها تێبینی من نیە! ئەو بابەتە ڕاستیەکی زانستی پشتڕاستکراوەیە (https://lnkd.in/eVM8pTag).
لێرەو بەدواوە هەر شۆفێرێکی لەنێوان ئەو تەمەنەت بینی کە سەیارە خێرا لێبخوڕێت و گوێ بە ترسناکیەکان نەدات، گومانت نەبی کەوا زۆربەی حالەتەکان توانستی مێشکی ئەو کەسانە لە لێکدانەوە سنوردارە واتە مێشکی لاواز کاردەکات. ناتوانێت بە ئاسانی لە بیرکاری و فیزیا دەربچێت. دوورە لە زانست. حەزی لە خوێندنەوە نیە.
ئامارەکان درۆ ناکەن! زۆربەی ئەوانەی لە ڕوداوەکانی هاتوچۆ دەمرن یان دەبنە هۆکاری مردن، نمرەی پۆلی ١٢ەیان لە بیرکاری و زانست خراپە. ئەوە گریمانی خۆمە و دەکرێت بە ئاسانی بسەلمێنرێت.
زیرەکەکان بەخۆیان دەڵێن: دەبێت کەمێک شێت بین بۆ ئەوەی لە پشتی سوکانەوە بین، و باوەڕیشمان بەوە هەبێت کە دەتوانین بە خێرایی کاردانەوەمان هەبێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕووداوێک بکەین کاتێک پێنج تۆن پۆڵا و ئەلەمنیۆمت بە خێرایی ٢٠٠ کلم بەرەوڕوو دێت (ئەگەر تۆ ١٠٠ و ئەویش بە ئاڕاستەی پێچەوانە ١٠٠کلم/سعات). ڕاستییەکە ئەوەیە: هیچ مرۆڤێک ناتوانێت. تەنانەت لێهاتووترین شۆفێری ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێش.
مەگەر ساڵانە یەک ملیۆن و دووسەد هەزار ١،٢٠٠،٠٠٠ کەس بەهۆکاری شۆفێری نامرن؟! ٩٢٪ شی لەو وڵاتانەیە کە هەژارن یاخود خوار مامناوەندن و ئاستی زیرەکی تاک (IQ) لەو وڵاتانە لە ئاستە خراپەکانە.
ئەو شۆفێرە گەنجانەش کە نمرەی ئەرکی جێبەجێکاری وەک:
بیرکردنەوەی شیکاری؛
توانستی چارەسەرکردنی کێشەکان؛
گرنگیدان بە وردەکاری و تەرکیز؛
کۆنترۆل و سەبر؛
هۆشیاری فەزایی و بیرکردنەوەی پێشبینیکراو؛ وە
ڕێکخستنی سۆزداریان
کەمترە...
لەکاتی لێخوڕین نامە دەنێرن و سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن، بەبێ پشتێنەی سەلامەتی سەیارە لێدەخوڕن، بە سەرخۆشی سەیارە لێدەخوڕن و خێرایی سەرشێتانە بەلایانەوە ئاساییە و ئەگەر ٦ کاتژمێر لەسەر یەک سەیارەش لێبخوڕن مێشکیان ماندی نابێت چونکە کەمتر درک بە مەترسی گۆڕاوەکانی کاتی لێخوڕین دەکەن.
هەر بۆیە، زۆربەی کەسانی زیرەک ڕقیان لەشۆفێریە. چونکە لەبەر لێکدانەوەی زیاتر مێشکیان خێراتر ماندوو دەبێت. کا مێشکێک ١٠٠ زانیاری لە خولەکێک پرۆسێس بکات و کا مێشکێک ١٠ زانیاری؟
تکایە کەس ئەو بابەتە سیاسی نەکات! دووبارە قەوانی ڕێگە و حکومەت و بودجە لێ مەدەنەوە. ئەوە هەر بەتەنها تایبەت نیە بە هەرێمی کوردستان.