بیردۆزی کوردایەتی من


بیردۆزی کوردایەتی من: بەبەخترین میللەت لەسەر گۆی زەوی میللەتی کوردە


 بەڵام داخی گرانم نەیتوانیە نەبێتە داردەستی هیزە دەرەکیەکان کە بەکارمان دەهێنن بۆ ئەجێندای تایبەت بەخۆیان. ئەگەر زیرەک باین پلانمان دەبوو ٣،٠٥ ملیۆن کیلۆمەتر دووجا کە رووبەری هەر چوار ولاتی (ئیران، تورکیا، عراق و سوریا) یە بەشیوەیەک لەو شیوانەی کە میلەتیکی زیرەکی وەک جولەکەکان لە ئەوروپا و ئەمریکا بەکاریانهینا ئیمەش بەکارمان بهێنابا. گەلی کورد هەتا ئیستاش ئەو ٤ وڵاتە بە داگیرکەر دەزانێ و لەبیری چووە یەکەم بەکارهینانی چەکی کیمیاوی لەدژی کورد لە ساڵی ١٩١٩ ئەوان نەبوون کە ئەنجامیاندا و تینەگەیشتووە کەوا کوردستان مستەعمەرەیەکی جیهانیە.

 کورتی بابەتەکە ئەوەیە، گەر تۆ لە تورکیای لە توركیک خۆشەویستیت زیاترە بکە بۆ تورکیا. لەئیرانی، لە فارسێکی رەگەزپەرست خۆشەویستیت زیاتربکە بۆ ئیران، لە عیراقیشی بەهەمان شیوە. کەی من توانیم بچمە لوتکەی دەسەڵات لە ئەنقەرە و تەهران و بەغدا و دیمەشق ئەوکات گرنگی چیە تۆ لەدەسەلات بی لە دیاربەکر، مهاباد و هەولیر و قامشلی؟ کامیان گرنگترن بەرای ئیوە؟ زیرەک باین ١٥٠ ساڵ پێش ئیستا ئەوە پلانمان دەبوو. گەمژەیەکی گەورەیە سامانی بەصرە لەقیس خۆم بدەم و چاوم لە بەغداد نەبێت. کەسێک مێشکی تەواو بێت لەوسەردەمە ئیستەنبۆل بە وان و دیاربەکر دەگۆرتەوە؟

 مام جەلال زۆر دووربین بوو لەو بابەتە و هەر لەساڵی ١٩٩١ەوە دەیویست کوردی عیراق لەگەل تورکیا لەژیر چەتری کۆنفدرالی بخاتە سەر تورکیا. تازە بە تازە ململانیمانە لەسەر ئەوەی ژمارەی دەنگەکانی پارتەکان لە خەلیفان چۆن چۆنی دەگۆری...هههه.. دەبوایە لە بەغداد و بەصرە ئەو شەرەمان بکردبا. بە داخەوە بۆ میلەتێک کە هەر خەمی برنج و فاصۆلیا و سەیارەی وەنەوشەیە لە جیاتی ئەو پلانە جەهەنەمیە! با میللەتی کورد ئەوە لە خەیاڵی خۆی بباتە دەرێ کەوا ببیتە یەک کەیان. ئەورۆژەی هەر چوار وڵاتەکە دەڵین فەرموون جیاببنەوە، دەبینە کوردستانی شین و سۆر و کەسک و مۆر و زەرد و ...هتد..لەو بازنە داخراوە هەتا هەتایە دەسورێینەوە هەتا نەگەینە ئەو دەرەنجامەی کەوا ئەگەر من لە تەهران بم و ١٠ کریچی فارسم هەبێت، کەواتە من حاکمم.

ئەوەی من باسی دەکەم پیی نالێن جاشایەتی، ئەوەی من باسی دەکەم خەونیک/ پلانێکی لە قیسچووە بۆ دەستگرتن بەسەر ٣،٠٥ملیۆن کلم دووجا.

لینکی پۆست

تەجروبەکی ڕاستەقینە