بیرەوەریەکانی باوکم: چەرچڵ باغەزنێری

یەکێک لە ڕێگا قێزەوەنەکانی بەبازارکردنی کۆمەڵایەتی ئەوەیە باوکت یان باپیرت وەک کاڵایەکی بەبازارکردن بەکاربهێنیت. ئیستا لەناو کۆمەڵگەی خۆمان ئەوە مۆدیلە. هەڵسی ژیاننامەی باوکت یاخود باوکت/باپیرت بنوسیەوە و بیکەیتە کتێبێک و خەڵکێکی زۆر بۆ ڕۆژی بڵاوکردنەوەی دەعوەت بکەیت. لەناو ئەو خەڵکەش دەبێت هەندێک بەرپرس هەبن. خۆی لە خۆیدا هەدەفەکە ئەوەیە. لە کۆتایدا بڵێن تۆ کوڕی/کچی ئەو پیاوە مەزنەی کەژیاننامەی لەچاپدراوە و تێکۆشەرێکە مەگەر ئایزنهاوەر، مۆنتگۆمری، فۆن مانشتاین، رۆمل، گودەریان، ژوکۆڤ، ناپلیۆن، ..وەک ئەویان پێکرابێت. باوکەی فەقیریش باوەر بۆخۆشی باوەر بەخۆی ناکات کە ئەوها بێت.


کەس دەزانێت نەوەکانی ناپلیۆن لە فەرەنسا کێن؟ یان ژوکۆڤ لە ڕووسیا؟! یان ئازنهاوەر لە ئەمریکا؟! بەس هەموتان باوکی تیکۆشەرم، چەرچل باغەزنێری دەبێت بناسن. درود بۆ چەرچل باغەزنێری. بەتەماشم بۆنەیەک بۆ تیراژی سێیەمی کتێبی بیرەوەریەکانی باوکە چەرچلم لە کتیبخانەی گشتی سلێمانی و هەولێر سازبکەم.



The Economic Titans: A Look at the World's Top 30 Companies in 2023