لە زانکۆیەک دکتۆرێک لە خوێندکارەکانی پرسی: ئەگەر ٤ باڵندە لەسەر لقی دارێک هەبن و ٣ باڵندەیان بڕیاری فڕین بدەن، چەند باڵندە لەسەر دارەکە دەمێنێتەوە؟
و هەموو خوێندکارەکان وەڵامیان دایەوە: 'یەکێک'.
لەناکاو یەکێک لە خوێندکارەکان وتی: هەر ٤ ی لەسەر لقی دارەکە دەمێننەوە! هەمووان سەریان سوڕما..
دکتۆر لێی پرسی: ئەوە چۆنە؟
خوێندکارەکە وتی: تۆ وتت 'بڕیاریان دا' و نەتگوت 'فڕیین'، بڕیاردان بە مانای جێبەجێکردنی نییە..!
وەڵامەکەشی ١٠٠% ڕاست بوو..!!
ئەم چیرۆکە کورتەیەک لە ژیانی هەندێک کەس دەخاتە ڕوو کە لە ژیانیاندا قسەی زل زل دەکەن و لە واقیعیشدا بێدەسەلات و کەم کردارن. زۆرن ئەوانەی هەموو ڕۆژێک لەسەر شاشەی تیڤیەکان یان لەسەر پانێلی گفتوگۆکان مەجالی کەس نادەن. خۆیان بە پسپۆڕی زانستی ناوەکی دەردەخەن و ناشزانن بەلوعەیەک لە ماڵیان بگۆڕن.
بریاردان شتێکە و جێبەجێکردنی شتێکی ترە..
in Posts