ئەرێ بەجدی حەیای بڕوانامەی ڕێزلێنان نەچووە لە کوردستان؟ سعاتێک بەشدارنابی لە بۆنەیەک، تیق بانگێشتت دەکەن بۆ بەردەم کامیرا. هەر لەناو سەیارەکەم لەوانەیە ١٠ بروانامەی لەو جۆرانەی تیدابێت بێزم نێیەت هەر سەیریشیان بکەم. هەر وادەکەن یەکی فایلەکی ناشیرنی بەدەستەوەیە و پیکەنینێکی تەزویر ئیهی ئیهی فەرموو ئەوەش بڕوانامەی ڕێزلینان. هەی هێرنج! هەردوولا فشەیان بە بڕوانامەکە دێت. چاک چاکیش دەزانن لە مجامەلەیەکی بەتاڵ زیاتر هیچیتر نیە.
کە یەکێک تەکریم دەکەی بە بروانامەیەک، مەفروزە وەک ئەو مامۆستایە تورکەی بابەتی زانستە کۆمەڵایەتیەکان بێت (مامۆستا ئوزەر ئۆزتورک)، کە دوای ٤٥ ساڵ خزمەت لە قوتابخانەکەی چۆن تەکریمیان کردووە. نەوەک بێی ٣٠ کەس بهێنی، بروانامەی ڕێزلینانی بدەیتێ لەکارێک کە ٢ سعات بەڕاستی خەریکی نەبووە یان لە دەورەیەک رۆژێک بەتەواوی ئامادەنەبووە تیایدا.
کۆتایی بەو نەوعە لە مجامەلە درۆیانە بهێنن! هەندێک فێری ئەتەکێت بن! چیتر حەیای بڕوانامەی ڕێزلینان مەبەن تکایە!