باقسەکیش لەسەر کونەجورجەکان بکەین!

لەعیراق و لەهەرێمی کوردستان بەتایبەت، نەخشەی بیناسازی ماڵەکان هەتابڵێی سەقەتە. سەر بەهەر ماڵیک دادەکەیت، ١٥ دەرگا و ١٥ پەنجەرە! لەو ژوور (کون) لۆ ئەو ژوور، نازانی دەڵێی وادانراوە چاوشارکێی تێدابکەیت. ٥ - ١٠ دەرگا جارێ هەر لەسەر هۆل داخیلیەکانە. دیزانێکی هەتابڵێی سەقەت لەرووی بەهەدەردانی ووزە. ٥ دەقە کارەبا بکوژێتەوە جەهەنەمێک دروست دەبێت کە دەڵێی لەناوەراستی بیابانێکی شێداری.

فشەکردن بە دیزاینی شەرقی خۆمان بیدعەیەکی نوێخواز و لووت بەرز و نەزانەکانە. کە باو باپیرت ئەو تەصمیمەیان هەڵبژاردیە، خۆ گەوج نەبووین. هێندەش بێ عەقل نەبووین نەزانن کە ئاودەست و حەمام لایەکی پشتی بە مەتبەخ و لایەکەی دیکەی بەژووری نوستن بنوسێنن. ئەو کەواتە لۆ وایان نەکردیە؟

بەرێزان، لەژێر هەر مەتبەخێک، کانیەکی پیسی و زێراب هەیە. تۆ کە نان دەخۆیت، لەراستیدا لەسەر کانیە پیسەکە نان دەخۆیت. کەس لەئیمە بیری لەوە کردیتەوە کە هۆکارێکی سەرەکی شیرپەنجە و هەڵوەشانەوەی خێزانەکان بریتیە لە خەریتەی خانوەکان؟ با خێرخوازێکی زانکۆ، بەتایبەت مامۆستایانی بەشی تەلارسازی بێن توێژینەوەیەکی بەراورد لەسەر ریژەی لێکجیابوونەوە لەنیوان خیزانەکانی دانیشتووی خانووە ١٠٠ مەتر دووجا قیتاریەکان و ٢٠٠ مەتری شەرقی بکەن. بزانن لەکامەیان ڕیژەی جیابوونەوە زیاترە. بێگومان لەخانووە ١٠٠ مەتریە قیتاریەکە. لۆ؟ لەبەرئەوەی سجنێکە، چەند کەسێکی تیدایە کە ئاسمان نابینین و بەردەوام بەرامبەر یەکن. دامەزراوەیەکی دڵتەنگی و ئاژاوەیە. ئەو بەرامبەر یەکبوونە، ئەکید ئێسکگرانبوونی لێ دروست دەبێت کە پەرەدەستێنی لۆ لیکخشان و دەی دەی شەر ودەی دەی لێکجیابوونەوە.

ئەدی ئەو گازە پیسەی لەکانیەکان درزە دەکات بۆ ناو ماڵەکان؟ ئەدی حسابی وزەی نێگەتیڤ و پۆزەتیڤ لەناو خانووەکان؟ ئەی هەواگۆرکێ /ڤینتیلەیشن؟ ئەدی بۆنە خۆشەکە؟ لۆناچن خانیەکی کونە جورج لۆ ماوەی یەک مانگ بەجێبهێلن و بگەڕینەوە، بزانن بۆنی سەگی تۆپی لێدێت یان نا؟ خانوش هەیە شەرقی، ٥٠ ساڵە چۆلە ئەو بۆنەی نیە!

لەسەر مەوادی بینا قسە ناکەین چونکە وابزانم هەمووتان دەزانن کە شتێک گەورەترین زەرەری لە ئابووری کوردستان دابێت نە بەرپرسە گەندەلەکانە نە صدام حسین. ئەو موجریمە: بلۆکە. بلۆکی کۆنکریتی قیزەوەنترین داهێنانە. کەکارەبا بەشت ناکات، هۆکارەکەی بلۆکە. کە ئاو بەشت ناکات هەر هۆکارەکەی بلۆکە. کەتۆ ناتوانی لەپارکێک لە هەرشارێک لەشارەکان بەئیسراحەتی خۆت دابنیشی هۆکارەکەی بلۆکە. بلۆکی کۆنکریتی مەخزەنێکی گەرمیە. ئەو مەلعونە گەرمی هەلدەمژیت و دوای ١٠ سعاتیش هەر دەیداتەوە. عەزلی گەرمی خراپترینە.

لەسەر تابقی دووەم و سێیەمیش، هەمووتان دەزانن کە ٧٠% ماڵەکان هەر بەکاری ناهێنن. نە تیدا دەژین و نە دەشتوانن تیدا بژین لەبەر ئەوەی جەهەنەمە ئەوێ. مەسرەفێکی زیاد و بێ مەعنا بەس لۆ خۆفشکردنەوە و داپۆشینی هەڵەی خەریتەی کونەجورجی هیندیە لەخوارێ.

لەسەر داب ونەریتی سەقەتیش، کاکم دەفتەرێک لەئیستقبالی دەدات، ئەوە چیە وەڵا نەوەک مێوانێک بێت و شەرمەزار بم. وەک ئەوە وایە خانوی لۆ میوان کردبێت. میوانیش ساڵی جارەک ئەگەر بێت. هەی ترحیو لەو ژیریە.

لۆیە، ئەگەر یەکیکی وەک من لە حکومەت بم، یەکەم شت پیداچوونەوە بە پیدانی رەزامەندی بە خەریتەی کونەجورج دەکەم. دواتر ١٠٠٠ تەگەرە دەخەمە بەردەم دابەشکردنی زەوی و بەحەیاتی جارێکی دیکە زەوی تەوزیع ناکەم. برۆن دەرەنجامی زەوی تەوزیع کردن ببینن، ئەوجا قسەیەک دەکەین. کۆمپانایەکی نیشتمانی دادامەزرێنم کە سەهم بێت، ئیشی دروستکردنی خانوو بێت.هتد

لینکی پۆست

لەسەر بیرتیژی نەوەکانی ساڵانی ٨٠کان