بە چیرۆکێکی کورت، وەڵامی ئەو پرسیارە وەربگرە کەوا بۆچی ئەمازۆن، عەلی بابا، فەیسبوک، ئینستاگرام،...هتد. لێدەگەڕێن بە بەلاش هەژماری خۆت بکەیتەوە؟
سەرمایەدارێکی گەورە ١٠ ملیۆن دۆلاری هەبوو نەیدەزانی چۆن وەبەرهێنانی پێبکات. گەڕا گەڕا..هەتا بیرۆکەی ئەوەی لۆهات کەوا باخچەیەکی ئاژەڵان نیە لەشارەکەی و لۆیە بەو١٠ ملیۆن دۆلارە وەبەرهێنان لەدروستکردنی باخچەی ئاژەڵان دەکات.
باخچەی ئاژەلانی دروستکرد و نرخی پلیتی چونەژوورەوەی کردە ٢٥٠٠٠ دینار. چەند ڕۆژێک چاوەڕێی کرد، یەک کەس پلیتێکی نەکڕی. کردیە ١٠،٠٠٠ دینار، هەر کەس نەیکڕی. پلیتی کردە ١٠٠٠ دینار هەر کەس نەهات. لەکۆتایی بێزار بوو. بڕیاری دا کەوا سەردانیکردنی باخچەکەی بکاتە بەلاش.
رۆژی دوای ئەوە، هەزاران کەس ڕوویان لە باخچەکە کرد. جێگا نەمابوو لەبەر قەرەبالغی. بیرۆکەیەکی شەیتانی لۆهات. دەرگای سەرەکی باخچەکەی داخست و ئاژەڵەکانی ناو قەفەسەکانی باخچەکەی بەڕەڵا کرد. خەڵک لەترسی شێر و پلنگ و گورگ ئامادەبوو نەک ٢٥٠٠٠ دینار بەڵکو ٢،٥ ملیۆن دیناریش بدات تا نەجاتی ببێت. بۆیە پلیتی چونەدەرەوەی کردە ٢،٥ ملیۆن دینار. خەڵک بە ١٠٠٠ دینار سەردانی باخچەکەیان نەدەکرد، بەڵام ئێستا ئامادەن ٢،٥ ملیۆن بدەن تا بیانکاتە دەرەوە.
ئاگاداری ئۆفەری هەرزان یان بێبەرامبەر بن؛ ئەگەر بەخۆڕایی بێت، ڕەنگە تۆ کاڵا بیت و پێشی نەزانی. دەتهیننە ژوورەوە، بەڵام بەگران دەتکەنە دەرەوە. مەسەلەیەکی ئەڵمانی هەیە دەڵێت: پەنیری بەلاش تەنها لەناو تەڵەی مشکدا دەستدەکەوێت. کە تەڵە تەقی، شەو شاد!