بانگەوازێک بۆ ئەو مامۆستایانەی ئەیانەوێت ببن بە پرۆفیسۆری یاریدەدەر یاخود پرۆفیسۆری یاریدەدەرن ئەیانەوێت ببن بە پرۆفیسۆر. تکایە ئەو هەلە لەقیس خۆتان مەدەن!
ئێستا چەندین توێژینەوەی زانستی بە ئیمپاکتی ٣ و بەرەوژوور بەردەستن کە خاوەنەکانیان بەبەرامبەر چەند سەد دۆلارێکی کەم ناوت ئیزافە دەکەن. ئەگەر دەتەوێت چاپتەرێک یاخود تەنانەت کتێبێکیشت بەناو بکرێت بەبێ ئەوەی بزانی لەسەر چیە، ئەوانیش بەردەستن.
تکایە ئەو هەلە لەقیس خۆتان مەدەن. وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان خۆیان خەواندووە هەتاکوو زۆربەی بەرپرسەکانیان تەرقیە دەکەن. هەتا لەو خەوە درۆیە قیت نەبووینەوە، ڕاکەن ناونیشانی زانستیتان بەبەرامبەر چەند سەد دۆلارێک بگۆڕن. مەترسن لە هیچ! ئازابن! بوێربن! کەی ئەوان شتیکیان بەسەرهات ئێوەش لەگەڵ عامێ بڕۆنە شامێ! قابیلە چ دەبی؟!
تو شەڕەفتان، خۆش نیە ببیت بە پرۆفیسۆر لەئەندازیاری وزەی ئەتۆمی و بەبێ ئەوەی بشزانی ئەتۆم و وزە چنە و لەزانکۆیەکی وەک زانکۆی |ناوی ناڵێم| بوبیت بە ئەندازیار؟