قەڵەوی لەنێو خەڵکی قەزاکان گەیشتیتە ڕیژەیەکی بەرز و دلتەنگی ڕیژەیەکی زۆر ترسناک. دەزانی هۆکاری سەرەکی ئەو قەڵەوی و دڵتەنگیەی نێو گەنجان ئێوەن!! ئێوە هۆکارێکن بۆ پڕبوونی کافتریاکان لە گەنجان.
منداڵەکان چیتر بە پێ ناچن بۆ قوتابخانە، چیتر نایانبینی بەپێ بێنە بازاڕی کۆن. بازاڕەکان بویتن بە شوێنی نێری سەروو ٤٠ ساڵی. هۆکارەکەی هەر ئێوەن!!
ستانداردێکی گشتگیرتان گەڵاڵە نەکردووە بۆ شۆستەکان. دەزانن بۆ بەدەگمەن ٣ گەنج لەسەر جادە دەبینی پیاسەیەک بکەن
(Because the cities are no longer walkable)
چونکە ئێوە بونە هۆکاری دروستکردنی کەلتورێک کە نەوە دوای نەوە قەناعەتی لەلا دروست بووە کە ڕۆیشتن بە سەیارە بۆ شوێنی مەبەست زۆر عەمەلی ترە لەوەی هەر ٢٠ چرکەیەک لە ڕۆیشتن هەنگاوێک بەرز و هەنگاوێک نزم. دیقەت بدەن، زۆربەی ئەو شوینانەی کە ڕەسیفەکانیان ستانداردە، خەڵکی بەپێ دەڕوات و قەڵەباڵغ ترە. منداڵ دەبینی. گەنج دەبینی.
ئێوە هۆکاری سەرەکی سجن کردن و سستی جوڵەی سەدان هەزار کچن لە قەزاکان. بیانەوێت بێنە بازاڕ، چ دەبینن؟! بەڕاستی شێوەی زۆریک لەو قەزایانە لەو قەندەهارەی کە ڕۆژ و شەو نمونەی خراپی پیدەهیننەوە زۆر زۆر خراپترە (ئەو فۆتۆیەی خوارەوە هی قەندەهارە).
تکایە کۆتایی بەو بەڕەڵاییەی شۆستەکان بهێنن لەناو قەزاکان. تەنسیق بکەن لەگەڵ دامودەزگا ئەمنیەکان و بەیەکەوە ستانداردێک لەسەرجەم قەزاکان بۆ ڕێکخستنەوەی شۆستەکان جێبەجێ بکەن کە وایان لێبکات دووبارە خەڵک بتوانی بە ئیسراحەت پێیدا بڕوات. تێچوەکی زۆری نیە بۆ ئێوە ئەوەندەی بۆ سەرپێچیکارانی سەر شۆستەکان هەیانە. گوێی ئەو کەسە بادەن کە ڕێگە بەخۆی دەدات تەجاوز لەسەر مافی خەڵک بکات بە ئارەزووی خۆی شۆستە دەستکاری بکات. دیکتاتۆر بن لە جێبەجێکردنی یاسا!!! دەسەڵاتی "مطلق" بۆ شارەوانیەکان.
https://www.linkedin.com/feed/update/urn:li:activity:7333015577126436864/