باجی معتێ و باجی زولێ

باجی معتێ ڕاوێژکارێکی دینی و ئەخلاقیە و ماوەی چەندین ساڵە خەریکی پێدانی وەعز و گوتاری دینیە. لە یەکێک لە کۆڕەکان لەگەڵ کۆمەلێک ژن باسی سوودەکانی فرەژنی دەکات بۆ ژنانی کۆڕەکە و هانیان دەدات کەوا ڕێگە بە مێردەکانیان بدەن ژنی دووەم و سێیەم و چوارەم بخوازن، چونکە ئەوە سونەتێکی دینیە.


لەناو ئامادەبوانی کۆڕەکە، باجی زولێی سوعبەتجی لەوێ دەبێت. دوای تەواوکردنی گوتارەکە، دەرگای پرسیار بۆ ئامادەبوان دەکرێتەوە. زولێ دەست بڵند دەکات و پێشەکی دەستخۆشیەکی زۆر لە معتێ دەکات. معتێ بەوە زۆر دڵخۆش دەبێت لەسەرتا و ڕیگەدەدات قسەکانی تەواو بکات. لە کۆتایی قسەکانی، زولێ دەڵێت ماوەی ٤ ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەو کردووە و نەیدەزانی کەوا چۆن ئەو بابەتەی لەگەڵ باس بکات. هەتا زانی کەوا چەند کراوەو دڵفراوانی.


یەکەمجار، معتێ هیچ ناڵێت، لەنکاو یەک زیڕەی لێدەدات گوێی ئامادەبوان کاس دەکات. لەهۆش خۆی دەچێت. دەیگەیننە نەخۆشخانە و بەهۆش خۆی دێتەوە. چاوی بە زولی دەکەوتەوە و دوبارە دڵی لەخۆی دەبتەوە. زولێی فەقیر بەس بۆ تاقیکردنەوە ئەو قسەی بە معتێ گوتبوو. دەست بە قورئان دادەدات کەوا گاڵتەی لەگەل کردووە، بەڵام معتێ بەهیچ باوەڕ ناکات. هەتاکوو ئەمڕۆش نە باوەڕی پێدەکات و نەقسەشی لەگەڵ دەکات.


کەزۆرێک لە راوێژکارەکان دبینم قسەی پان پان دەکەن و خۆیان دەکەنە شەریفی مەککە و چیایەکت بەقسە بۆ دەروخێنن، معتێم دێتە پێش چاو. زۆر بە زەحمەت باوەڕ بە قسەکانیان دەکەم.


دەڵێن ئێستاش معتێ ناوە ناوە لەخەو قیت دەبێتەوە و دەڵێت؛ ئۆه ڕەبیییی جەرگت کون کون بی زولە کەپو بەلوعە.... 😂

دڵدانەوەیەک لەلایەن ئاینشتاینەوە بۆ گەنجانی بێکار لە هەرێمی کوردستان