کارمەندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت
ئەوان خەریکی دابەشکردنی جلوبەرگ بوون بەسەر خێزانە هەژارەکان لە کامپێکی ئاوارەکان. مەرجی دابەشکردنەکە نیشاندانی ناسنامەیەکی تایبەت بووە بە کامپ.
ئەم منداڵە وێنەیەکی تایبەتی خۆی لە ماڵەوە هێنا و لەسەر پارچە کارتۆنێکی دا، کە بە دەستی خۆی بڕیبویەوە و پێشانی منی دا بۆ وەرگرتنی جل و بەرگ.
ئەو کارمەندە بەردەوام دەبێت و دەڵێت: من گرنگیم پێدا، بۆیە لێی نزیک بوومەوە بۆ ئەوەی خۆم مامەڵەی لەگەڵ بکەم، کارتەکەی پێدام و جلەکانم پێیدا. وەریگرت و بە پێکەنینەوە ئاورێکی لێدامەوە و ڕایکرد. هەموویان لایان وابوو کە ئەو توانی فریوم بدات!
ئەمە جوانترین پێکەنین بوو کە لە ژیانمدا بینیبێتم و تا ئێستا لە یادەوەریمدایە..
بەزەیی بە مناڵی هەژار لە سەرووی یاساوەیە
Start writing here...