دکتۆر فایق شاکر دکتۆری جەراحی عێراقی، لە ساڵی ١٨٩١ لە شاری سامەرا لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سامەڕا تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩١٦ کۆلێژی پزیشکی لە ئیستەنبۆل تەواو کردووە. لە دوای کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم لە لەندەن پزیشکی چاو بووە. د. فایق لە سەردەمی پاشایەتیدا چەندین پۆستی حکومی دوور لە پسپۆڕییەکەی هەبووە.
جارێک نووسیویەتی: لە سەردانێکی کاردا بووم بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا کاتێک وەزارەتی تەندروستی تەلەگرامێکی بۆ ناردبووم کە داوای لێکردم بەشداری کۆنفرانسێکی پزیشکی لەوێ بکەم، چونکە ئاسان نییە پزیشکێکی دیکە بنێردرێت بۆ کۆنفرانسەکە کە خەریک بوو بەڕێوەبچێت. لە ڕۆژی دەستنیشانکراو بەشداریم لە کۆنفرانسەکەدا کرد، بەڵام سەرم سوڕما کە کۆنفرانسەکە سازنگەیەک بوو لەسەر نەخۆشییە دەروونییەکان و شیزۆفرینیا. منیش تایبەتی هیچ بژاردەیەکم نەبوو جگە لە دانیشتن لەو شوێنەی کە بۆ نوێنەری عێراق دیاری کراوە.
دوای ماوەیەکی کەم، پزیشکێکی ژن هات، لە تەنیشتم دانیشت و تەعاروفمان کرد. پرسیاری دەربارەی توێژینەوەکانم لە بواری نەخۆشییە دەروونییەکان لێکردم، وەڵامم دایەوە و گوتم: 'لە ڕاستیدا من پزیشکی چاوم، لەناکاو بۆ ئامادەبوونم لێرە لەلایەن دەولەتەوە ڕاسپێردرام، و هیچ پەیوەندییەکم بە نەخۆشییە دەروونییەکان یان شیزۆفرینیایەوە نییە.
پزیشکەکە بە نیگایەکەوە سەیری کردم سەری سوڕما، و تۆنەکەی گۆڕی، پرسیاری کرد: ئێستا لە عێراق لە کام دامەزراوەی تەندروستی کار دەکەیت؟ منیش وەڵامم دایەوە، 'من لە چ دامەزراوەیەکی تەندروستی کار ناکەم؟ ئێستا بەڕێوەبەری گشتی شەمەندەفەرم لە عێراق. ئەو هاتەوە و لێی پرسیم: 'پێش ئەوە لە کوێ کارت دەکرد؟'، وەڵامم دایەوە: 'من قایمقامی بەغدا بووم، کە وەک سەرۆکی شارەوانی تۆ وایە. دکتۆرەکە زەردەخەنەی کرد و بە هێمنی لە شوێنی خۆی هەستا و چووە لای هەندێک لە سەرپەرشتیاری سازنگەکان.
یەکێک لە سەرپەرشتیارانی سازنگەکە هاتە لام و پرسیاری کرد: 'ببورە' تۆ دکتۆر فائق نوێنەری عێراقیت؟ وەڵامم دایەوە: بەڵێ کێشەک هەیە؟ نەخێر، بەڵام پێدەچوو تێنەگەیشتنێک هەبێت، بۆیە پرسیارم لەو کەسە کرد: دەربارەی چی؟ لە وەڵامدا وتی ئەو دکتۆرەی لە تەنیشتتەوە دانیشتبوو پێی وابوو کە تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شیزۆفرینیا بوویت کە وەک کەیس ستەدی (Case Study) بۆ خوێندن هێناومانە ئێرە، ئەو نەخۆشەی شیزۆفرینیا ئەو کورسییەی کە بۆ عێراق دیاریکراوە داگیرکردووە 😂 !
in Posts