ساڵی ٢٠١٦ ەیە، قەیرانە، مووچە لەسەرەمەرگە، شەری داعشە، دەیان رێکخراوی خیرخوازی نێودەوڵەتی لە هەولێرە. بەندە لەگەرمەی ئەو قەیرانە بریاردەدات کە ئیشیکی دیکە بدۆزێتەوە چونکە وەزعەکە گوڵە شڕم 😂
سەرتان نەیەشێنم، ڕیکخراوێک هەبوو مووچەی زۆر باش بوو، لەحساباتی خۆم دەمگوت، ئەمن بەو هەموو بیرۆکە ناوازە و شینە دکتۆرایەک لە ئەڵمانیا و زمانێکی باشی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی و ئەڵمانی، تەقدیمی هەر ئیشیک بکەم بەئاسانی شۆرتلیست دەکرێم. دەستم بە تەقدیمات کرد. هەر چاوەڕی بووم یەکێک لەو ڕیکخراوە پەیوەندیم پێوەبکات، هەر نەبوو. لەنکاو رۆژی وا هەبوو ٥ ئیمەیلم لەو ڕیکخراوە لۆ دەهات و دەیگۆت "We are sorry!". هەتا کار گەیشتە ئەوەی ژمارەی تەقدیماتەکان گەیشتە ٩٦ پۆستی بەتاڵ. پەکو! دەبی هەندە بێ چانس بم ئەمن! ئەکید نهێنیەک لەو بابەتە هەیە 🤔
بیرۆکەیەکی شەیتانیم لۆهات. هەستام سیڤیەکەی خۆم هینا، ڕێک "ڕاستی دڵشاد علی"م کردە "ساوان سەیوان دزەیی". هیچم دەستکاری نەکرد لە سیڤیەکەم تەنها وێنەکە و ناوەکەم و باری خێزانی. وێنەکەش هی کچیکی مەغربی فول مواصەفاتی سەقف سلایدی دەبڵ ئەکسلی لچ پاچرای کەپوو نیقۆکەی رومەت چاملغی بیجۆی یەک تەن مەیکئەپ. باری خێزانیشم کردە "بێوەژنەکی تەلاقدراوی سەربەست" 😅 .
بەسەری ئێوە ٢ ئیشم بەو سیڤیە تەقدیم نەکرد، سەری سێیەی تەلەفۆن لەسەر تەلەفۆن، ئیمەیل لەسەر ئیمەیل شۆرت لیست دەکرام لەهەمان ڕیکخراو. هەندەی نەمابوو لەتاو سوتانی ئەوان، بچمە موقابەلە. چ بڵێم، لەپردا بۆڕسەی سەهمەکان فریین. گریمانەکەم پۆزەتیڤ بوو. بەمانای ئەوەی وەک ئەوەی پێشبینیم کرد، وادەرچوو.
گەردەلوولی تۆڵە بەڕێوەیە جەماعەتی سەرچاوە نامرۆیەکان. هەستام ئەو کەیسەم کردە راپۆرتێکی پوخت و جوان. ئیمەیلێک لەسەرەوە بۆ فەرمانبەرەکانی ڕیکخراوەکە لە بنکەی سەرەکیان لە ئەوروپا لەگەل CC لۆ ٥٠ ڕیکخراوم نارد لە پاریس، رۆما، بەرلین، ستۆکهۆڵم و ئۆسلۆ..هتد. یەک هەفتەی نەبرد، هەموویان فەصل کران. فەزیحەکی گەورەی ئەوها نابێت تێپەرێت بەسەریان چونکە ئەگەر تێپەربێت، ڕیکخراوەکانی دیکە دەیانکەنە قەشمەر. ئیستاش نەیانزانی لەبەرچی ئەو گۆرانکاریە خێرایە روویدا و کێ لەپشت ئەو بابەتەوەیە.
مەترسێن لەمن، لە ساوان سەیوان دزەیی بترسێن 😂
لەدوایین راپۆرتی گاردیانی بەریتانی، ١٥٠٠ ملیۆن دۆلار، یەعنی ١٥٠،٠٠٠ دەفتەر دۆلار لەلایەن ئەوجۆرە ڕیکخراوە "مرۆڤ دوژمنانە" ەوە دزراوە. کۆفی عەنان و کورە ملیاردێرەکەشتان لەبیرنەچی کە ٣٠٠،٠٠٠ دەفتەر دۆلاریان دزی لەبەرنامەی نەوت بەرامبەر خۆراک.
لینکی ئەخیر دزی کە کەشف بووە ئەوڕۆ: https://lnkd.in/edXkJeb5?
in Posts