بەسەرهاتێکی دکتۆر مەجید سەمیعی

پرۆفیسۆری بەناوبانگی دەمارزانی ئێرانی-ئەڵمانی: دکتۆر مەجید سەمیعی (https://lnkd.in/e3yFhCuN) دەگێڕێتەوە:


لە گەڕەکەکەماندا "ئەندازیارێکی" پاککەرەوەی شەقام هەیە. هەموو بەیانییەک کە لەشوقەکەم دەردەچم و سواری ئۆتۆمبێلەکەم دەبم بۆ ئەوەی بە ئۆتۆمبێل بچمە سەر کارەکەم، یەکسەر کاتێک دەمبینێت دێتە لام و بە زەردەخەنەیەکەوە بە گەرمی و دڵسۆزانە سڵاوم لێدەکات. لە سەیارەکە دادەبەزم و بە ڕێزەوە تۆقەی لەگەڵ دەکەم. ئەڵێ بەیانیتان باش، ئەپرسێ چۆنم، ئینجا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی و بەردەوام دەبێت لە پاککردنەوەی ئەو ڕێگایەی کە خەڵک پیسیان کردووە.


لەهەمان بینا کە من لێی دەژیم پزیشکێکی نەشتەرگەریش هەیە کە دراوسێمە و هەروەها هاوکارمە لە کارەکەم. ناوبەناو لەناو مصعدەکە یەکتر دەبینین، تەنها سەری دەجووڵێنێت و چاوەڕێی ئەوە دەکات دەرگای مصعدەکە بکرێتەوە تا بە خێرایی بتوانێت دەربچێت.


دکتۆر سەمیعی دەڵێت: ئەگەر ڕۆژێک مانەوەی من لە ژیان پشت بەم پزیشکە ببەستێت، بوونی ئەم شەقام پاککەرەوەیە کە تۆزی گۆڕەکەم بسڕێتەوە، لەژیان بۆ من بە تامتر دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەم پزیشکە کە یارمەتیم بدات بۆ درێژکردنەوەی ژیانم.


هەر بۆیە دەڵێم: هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئاستێکی بەرزی خوێندن و کەسێکی تێگەیشتوو و هۆشیاردا نییە!

کەس پێش ئێمە باسی وشکەساڵی ئەمساڵی نەکرد