ژنێک لەناو باڵۆنێکی هەوای گەرمدا تێگەیشت کە ون بووە. بەرزی بالۆنەکە کەم بووەوە و پیاوێکی لە ژێرەوەی خۆی بینی.
هەندێکی تر دابەزی و بانگی کرد و وتی: ببورە، دەتوانیت یارمەتیم بدەیت؟ کاتژمێرێک پێش ئێستا بەڵێنم بە هاوڕێیەکم دا کە چاوم پێی بکەوێت، بەڵام نازانم لە کوێم”.
کابرا: “تۆ لەناو باڵۆنێکی هەوای گەرمدایت کە نزیکەی ٨م لە زەویەوە بەرزە، لە نێوان ٣٠ بۆ ٣١ پلەی باکوور و ٤٤ بۆ ٤٥ پلەی ڕۆژئاوا.”
ژنەکە: ئەکید تۆ ئەنداااازیااااریییی!
کابرا: بەڵێ من ئەندااااازیااااارم. - چۆن زانییییییت؟
ژنەکە: باشە، هەموو ئەو شتانەی کە پێت وتم لە ڕووی تەکنیکییەوە ڕاستن، بەڵام هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە چ بە زانیارییەکانتان بکەم و ڕاستییەکە ئەوەیە کە هێشتا ونم. ئەگەر زیاتر ڕاستگۆ بم، تۆ زۆر یارمەتیدەر نەبوویت بۆ من. تەنها گەشتەکەمت زیاتر دواخست”.
کابرا: تۆش دەبێ لە بەڕێوەبردن بیت.
ژنەکە: “بەڵی بەڕیوەبەرم، بەڵام چۆن زانیت؟”
کابرا: باشە. ”نازانیت لە کوێیت و بۆ کوێ دەچیت. تۆ بەهۆی بڕێکی زۆر هەوای گەرمەوە بەرزکرایتەوە بۆ ئەو شوێنەی ئێستا. بەڵێنێکت دا هیچ بیرۆکەیەکت نییە کە چۆن جێبەجێی دەکەیت، و چاوەڕێی ئەوەش دەکەی کەسانێک لە خوار خۆتەوە کێشەکانت چارەسەر بکەن؟!”