ئەگەر ناوەندی مووچەی مانگانەی:
ئەمریکیەک ٤٣٣٨ دۆلار بێت؛
ئینگلیزێک ٣٠٢٥ دۆلار بێت؛
ئەڵمانێک ٣٠٠٤ دۆلار بێت و
یابانیەک ٢١٣٩ دۆلار بێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە (https://lnkd.in/e77JEe6J)
ئەوا بەو بڕە پارەیە لە مانگێکدا:
ئەمریکیەکە دەتوانێت ٥٩٩١ نانی ١٠٠ گڕامی لە ئەمریکا پێ بکرێت.
ئینگلیزەکە دەتوانێت ٨٨٤٥ نانی ١٠٠ گڕامی لە بەریتانیا پێ بکڕێت.
ئەڵمانەکە دەتوانێت ٧٤٠٠ نانی ١٠٠ گڕامی لە ئەڵمانیا پێ بکڕێت.
یابانیەکە دەتوانێت ٥٩٠٧ نانی ١٠٠ گڕامی لە یابان پێ بکڕێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئەگەر موچەی عیراقیەک یەک ملیۆن دینار بێت لە مانگێکدا، ئەوا بە ملیۆنێک دینار دەتوانێت ٨٠٠٠ نانی پێ بکڕێت.
ئەگەر ئەو دراوانەی سەرەوە بکەینەوە دینار، بە موچەی ئەمریکیەکە لە عێراق ٥٢٠٥٦ نانی پێ دەکڕی (واتە ٨،٦ جار زیاتر لە ئەمریکیەکە، بە مانایەکی دیکە هەتا ئەو ئەمریکیە یەک نانی پی دەکڕدرێت عیراقیەکە ٨،٦ نان دەکڕێت) وە ٤ قات زیاتر لە ئینگلیزەکە/ ٤،٧٨ قات زیاتر لە ئەڵمانەکە و ٤،٣٧ قاتی یابانیەکە.
ئەگەر خێزانێکی عیراقی موچەی مانگەکەی یەک ملیۆن دینار بێت و هەموو موچەکە بەنان بدەن، ٨٠٠٠ نان لە مانگێکدا، واتە ڕۆژی ٢٦٦ نان. ئەگەر ٦ کەس بن، یەکی ٤٤ نانی بەبەر دەکەوێت.
لۆ ئەمانەتی زانستی و مێژوویی، لە میژووی عیراقی کۆن و نوێ نەبووە هەر مرۆڤێکی عیراقی رۆژانە ٤٤ نانی بەبەر بکەوێت. خۆ ئەگەر موچەکە بکەینە ٥٠٠ هەزار دینار، ئەوا یەکی ٢٢ نانی بەبەر دەکەوێت. ئەگەر بیکەینە ٢٥٠ هەزاریش، یەکی ١١ نانی بەبەر دەکەوێت.
پرسیارەکە ئەوەیە، کە نرخی ڕێژەیی نان/مووچە لەعیراق لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و یابان چەندین قات باشتر بێت، لەبەرچی لە میدیاکان ئەو بابەتە نابیستی؟ یان سینیسیزم بویتە کەلتور و میدیاکان ناچارن بەس لایەنی ڕەش بە عیراقیەکان نیشان بدەن؟
وردە وردەش دەخشین لەبۆ بەراوردی نرخی کارەبا و تەندروستی و دەرمان و خوێندن و ئینتەرنێت و باجی دەرامەت و کرێ و ئاو و ...هتد. باسی بەراوردی کاتی ئیشی ئەڵمانە موچەخۆرەکە لە ٨:٣٠ تا ٥:٠٠ ی ئێوارە و یابانیەکە بە معدل ٢ سعات لەوەش زیاتر لەگەڵ عیراقیەکەی کەرتی گشتی کە ٨:٠٠ دەڕوات و ٢:٠٠ ئاشبەتاڵی لیدەکات لەلایەکی دیکە نەکەین باشە. بڤەیە لەو لایەنەوە عیراقیەکان بەراورد بکەین. دەزانم لە کۆمینتەکان دەنوسرێت: گەندەڵی، موچە، کارەبا، ئاو، ..هتد.
وابزانم لەعیراق کێشەیەکی گەورە هەیە ئەویش "ناعەدالەتیە لە دزین." ئەگەر پارە دزراوەکان بگەڕێننەوە ناو گیرفانی میللەت، زۆربەی میللەت کێشەی نیە (بۆ نمونە ناڵێت مافی نەوەکانی داهاتووە). کارتۆنەکەی عەلی بابای دز و گەندەڵ و مەرجانەی بکوژ، تەعبیرەکی تاڕادەیەک راستی کۆمەڵگەی عیراقیە.
Activate to view larger image,