بەراوردی ژمارەی زانکۆکان

لەمیانەی گفتوگۆیەکی هاورێیانە لەگەل دوو هاورێی خۆشەویستم لەسەر زۆر و بۆری ژمارەی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان، فەرموون بەچاوی خۆتان ببینن کە لە وڵاتیکی گەورەی وەک کۆماری میصری عەرەبی بە ژمارەی دانیشتوانی ١٠٦ ملیۆن و شەش سەد هەزار کەس کە رێک بە ژمارەی دانیشتوان نزیکەی ١٨ قات و بە ڕووبەری وڵات ٢٢ هیندەی کوردستانە تەنها ٢٠ زانکۆی حکومی و ٢٣ زانکۆی ئەهلی هەیە (واتە کۆی گشتی ٤٣ زانکۆی حکومی و ئەهلی).


 لە کوردستانی خۆشمان ١٥ زانکۆی حکومی و ١٦ زانکۆی ئەهلیمان هەیە (واتە کۆی گشتی ٣١ زانکۆی حکومی و ئەهلی). ئەگەر بەراوردێکی ریژەیی بکەین، ژمارەی زانکۆ لە کوردستان نزیکەی ١٣ قات لە ژمارەی زانکۆ لە وڵاتی میصر زیاترە (بە ریژەی دانیشتوان) و ١٦ قات زیاترە لە میصر (بە ڕیژەی رووبەر). ئوستورالیا کە قارەکە ٤٣ زانکۆی هەیە ١٧٠ هەندەی هەرێمی کوردستانیشە. بەتەمای ئەوەشین ٢ زانکۆی تر زیادبکەین. بەخێرێینەوە! بەدەستی خۆمان کێشەبۆ حکومەتی خۆمان دروستدەکەین!

دەپرسین کوا وەزارەتی پلاندانان و بەریوەبەرایەتی پلاندانان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا لەو بێسەروبەریە؟

قسەی دیکەمان دەبێت لەسەر بیکەلکی چەندین بەشی بەناو زانستی و کۆمەڵایەتی کە بەس بۆ موجامەلەی ستافی زانکۆکان خۆیان کراونەتەوە نەوەک بۆ پیویستی نیشتمان.

لینکی پۆست

سەیروسەمەرەکانی وڵاتی تورکمانستان