هەرچەندە بیرۆکەکە کۆنە، بەڵام شایەنی تاقیکردنەوەیە. سەرۆکی سلڤادۆر "نایب بوکوێلە" هەزاران بەندکراو بەکاردەخات بەرامبەر کەمکردنەوەی ماوەی سزاکانیان. خۆ دەکرێت لە کوردستان ئەو چارەسەرە بەکاربهێنرێت بۆ چاککردنەوەی ڕێگاکان، دروستکرنی سەدان پۆند و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان و ..هتد، , بەتایبەت لەدۆخێکی ئیفلیجی ئابووری کاتێک ترلیۆنێك دیناری مانگانە بۆ یەک ملیۆن فەرمانبەری کەرتی گشتی دەروات کە بە چارەکێک لەو ژمارەیە کارەکانی هەموو هەرێم ڕایی دەبن.
یەک ڕۆژ کار بکە، دوو ڕۆژ لەماوەی بەندکردنەکەت کەم بکەوە! ئەو بەرنامەیە نابێت کەسانی بکوژی پلە یەک و تاوانبارانی تەعەدا لە ژنان و منداڵان (پیدۆفیل)ەکان بگرێتەوە.