کەسێکی موحتەرەم بێت وەڵامی ئەو پرسیارانەی خوارەوەم بداتەوە
لە تورکیا، زمانی زانست لە زانکۆ چیە؟ تورکیە یان ئینگلیزی؟
لە ئێران، زمانی زانست چیە؟ فارسیە یان ئینگلیزی؟
لە ئەڵمانیا، زمانی زانست چیە؟ ئەڵمانیە یان ئینگلیزی؟
لە فەرەنسا، زمانی زانست چیە؟ فەرەنسیە یان ئینگلیزی؟
لە ئەرجەنتین، زمانی زانست چیە؟ ئیسپانیە یان ئینگلیزی؟
لە بەرازیل، زمانی زانست چیە؟ پورتوگالیە یان ئینگلیزی؟
لە یابان، زمانی زانست چیە؟ یابانیە یان ئینگلیزی؟
لە چین، زمانی زانست چیە؟ چینیە یان ئینگلیزی؟
لە چیک، زمانی زانست چیە؟ چیکیە یان ئینگلیزی؟
لە هەنگاریا، زمانی زانست چیە؟ هەنگاریە یان ئینگلیزی؟
لە نەمسا، زمانی زانست چیە؟ ئەڵمانیە یان ئینگلیزی؟
.
.
.
لەپێناو زمان خوارکردن و خۆبادانی ٢-٣ طەنطە و میسیۆی شڕە کوردی هەندەران، مەعقولە سەری میللەتێک لەقوڕ بنێیت؟ مەئقولە ئەوانەی ئەو بیدعەیان داهێنا، لە سەرجەم زاناکانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵای فەرەنسا و ئەلمانیا و تورکیا و ئیران و چین و یابان زیرەکتربن؟
خوێندکاری فەقیر نازانێت هاتیتە بەشی زمانی فیزیای ئینگلیزی یان زانستی فیزیا؟ ئەندازیاری شارستانی ئینگلیزی یان ئەندازیاری شارستانی؟ بایۆلۆجی ئینگلیزی یان زانستی بایۆلۆجی؟ بەس نیە ئەو مقیاسە هەڵەی زانینی ئینگلیزی بە زانست دەبەستێتەوە؟ ٥٠ ملیۆن ئینگلیز بە ئینگلیزی باسی فیزیا بکەن مانای ئەوەیە زاناترن لە ٥٠ ملیۆن ئەڵمان لە فیزیا؟ بیردۆزی کێشکردن بە ئینگیلزی نەبێت ئیش ناکات؟ ئەو ئێش و ئازارەی فیرخوازان هەتاکو کەی؟ خۆ ئێمە هندستان نین٢٢ زمانی فەرمیمان هەبێت و ملیارێک و ٤٢٥ ملیۆن بین نەزانین بە چ زمانێک بنوسین کە هەموان بیزانن؟