قەت لە خۆتان نەپرسیە، ئەو هەمووە پۆست و پێگە و ڤیدیۆ و وینە لەسەر پلاتفۆرمە کوردیەکان لە کوێوەدێت؟ ئەو خەڵکانە کێن ئەوەندە بێ ئیشن کە نەکاریان هەیە نە کاسبی بەس بڵاوکردنەوەی پۆستی ئەلکترۆنیە کە خزمەت بە ئەجیندایەکی سیاسی تایبەت دەکات. کێنە ئەدمینەکان و بەچی دەژین؟
بەرێزان، ئەوان بریتین لەبەرێوەبەرانی مێشوولەی ئەلیکترۆنی.
مێشوولەی ئەلیکترۆنی بریتییە لە کۆمەڵێک ئەکاونتی/پەیجی ئۆتۆماتیکی کە بەرنامە بۆ داڕێژراون بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستێک یان تویتێکی دیاریکراو بە ئامانجی کاریگەریکردن لەسەر ڕای گشتی یان ڕاکێشانی سەرنج و ڕەچاوکردنی بیرۆکەیەک لە بەرامبەر پەراوێزخستنی بیرۆکەیەکی دیکە کە ڕەنگە گرنگییەکی زۆری هەبێت.
هەردوو پارتی دەسەڵاتدار، نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە کوردستان ژمارەیەکی زۆر مێشوولەی ئەلیکترۆنیان هەیە کە کۆمەلێک خەڵکی بۆ دامەزراندووە و مانگانە موچەیان پێدەدەن. ئامانج لەو مێشولە ئەلیکترۆنیانە سوککردنی لایەنی بەرامبەرە بۆ یاری سیاسی و هەڵبژاردنەکان.
هەر لەخۆتەوە لەسەر پێگەیەکی کۆمەڵایەتی لەنکاو کەسێک دەبینی لەژیانت نەتبینیوە بێژەر بێت، هاوار دەکات، خۆی مشەوەش دەکات، دەست بە سوکایەتی کردن بە رەمزەکانی لایەنی بەرامبەر دەکات. هەر لە خۆتەوە، وتارخوێنێک لە سەر شاشە دەردەکەوێت بێ ئەوەی داوات کردبێت، دەست بە ئامۆژگاری ئاینی دەکات کە لە کۆتاییەکەی زیادکردنی مەیلی بینەر/گوێگرەکەیە بۆ ئاینی سیاسی.
تکایە ئاگاداری ئەو مێشوولانە بن. بە زۆربەی قسەکانیان باوەر مەکەن. باوەر مەکەن ئەوەندە دڵسۆز بن لەپیناو چاوە جوانەکانی تۆ نان و ئاو لەخۆیان ببرن بێن پۆستت بۆ بکەن و یارمەتیت بدەن و رزگارت بکەن لە ناخۆشی.