تەصەور بکە ساڵی ١٩٦٠ە و دەتەوێت بزانیت پایتەختی هیندۆڕاس چ شارێکە؟ پرسیار لە خێزان و هاوڕێکانت دەکەیت و بۆت دەردەکەوێت کە کەس وەڵامەکەی نازانێت. چی دەکەیت؟ بە پێ دەچیتە نزیکترین کتێبخانە کە ٤٠ خولەک لێتەوە دوورە (ئەوە ئەگەر لە شار بیت). پاشان لەناو سەدان کتێبدا بەدوای کتێبێکی جوگرافیای جیهانیدا دەگەڕێیت. دواتر بە سەدان لاپەڕە دەگەڕێیت تا هیندۆڕاس دەدۆزیتەوە. دوای هەفتەیەک لە گەڕان و پرسیار یەڵا دەزانی کە پایتەختی هیندۆڕاس تيگوسيگالپەیە 😂
باشە، بیهێنە بەرچاوت کە تۆ پیاوێکی سنگلی لە ساڵی ١٩٧٠ و تەنیای ویستت هاوسەرگیری بکەیت، چی دەکەیت؟ لە ڕۆژنامەیەکدا وێنەیەک بڵاودەکەیەوە و بەهێقەیەکی بست و نیوی و خەنافسێکی پۆستاری، هیوای ئەوە دەخوازیت کە خەڵکانێک هەبن رۆژنامە بکرن، خوێندەوار بن، تەلەفۆنیان هەبێت. ئەو ماڵە کچێکیان هەبێت کە شووی نەکردبێت و جوان و باش بێت. ئەو کچەش غیرەت بیگرێت و پەیوەندی بکات. جڕ جڕ جڕ ئەلوو.. تۆ نازانی ئەوەی پەیوەندی دەکات هاوڕێ کوڕەکانی خۆت نین کەوا پلانیان داڕشتووە کە پێت ڕابوێرن چونکە هەرگیز نەتدەزانی ئەوەی پەیوەندیت پێوە دەکات ژمارەکەی چەندە هەتا نەچوبایتە دائیرەی بەرید 😂
تەصەور بکە ساڵی ١٩٨٠ یە و دەتەوێت گوێ لە گۆرانی و میوزیکێک رابگریت کە خۆت حەزی پێدەکەیت. دەبوایە بچویتایە تۆمارگەیەک و کاسێتێکی چەند خولەکی بۆ پڕدەکردیەوە و ناوە ناوەش لەناوەندی گۆرانیەکە کچێک دەیگوت: تۆمارگەی بابان! تۆمارگەی بابان ئامادەیە بۆ تۆمارکردنی سەرجەم گۆرانیەکان. ناونیشان: شەقامی سالم، تەنیشت کەبابخانەی سەلیم 😂 ترسی جوینەوەش لەلایەکی دیکە!