لێرەدا سێکس ئازادە و خۆشەویستی بووەتە گیرفانێکی پڕ لە پارە.
لەدەستدانی مۆبایلەکەت خراپترە لە لەدەستدانی بەهاکانت.
لەو سەدەی کە مۆدە نێرگەلەکێشان و خواردنەوەیە و ئەگەر نەیکەیت، تۆ ئیکسپایەریت.
لەو سەدەی کە ژنان زۆر زیاتر لە ئەگەری تێکچونی لەش و لاریان، لە ئەگەری دووگیانی دەترسن.
لەو سەدەی کە خزمەتگوزاری گەیاندنی پیتزا بە طلبات خێراتر لە ئەمبولانس دەگات.
لەو سەدەی کە مرۆڤەکان زۆر زیاتر لەوەی لە خودا بترسن لە تیرۆریستان و سیسرک دەترسن.
لەو سەدەی کە جل و بەرگ بڕیار لەسەر بەهای کەسێک دەدات و هەبوونی پارە گرنگترە لە هەبوونی هاوڕێ یان تەنانەت خێزان.
لەو سەدەی کە منداڵان دەتوانن دەستبەرداری دایک و باوکیان بن لەبەر خۆشەویستی ئایپادەکنیان.
لەو سەدەی کە دایک و باوک لەبیریان دەچێت خێزانەکە لە دەوری مێزەکە کۆبکەنەوە بۆ نانخواردنێکی هاوسەنگ، باسی ژیانی ڕۆژانەیان بکەن هەر سەرقاڵی کارەکانیان یان مۆبایلەکەیانن.
لەو سەدەی کە ژن و پیاو زۆرجار تەنها پەیوەندی بێ پابەندبوونیان دەوێت و تاکە 'پابەندبوون'یان دەبێتە پۆزدان بۆ وێنە و پۆستکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سوێندخواردنی خۆشەویستی ئەبەدی.
لەو سەدەی خۆشەویستی بووە بە شانۆگەریەکی خۆنمایشکردن بۆ رقکردنەوەی خەڵک.
لەو سەدەی کە بەردەم ئاوێنەکان بوون بە ستۆدیۆی وێنەگرتن و سناپ و لەوێ ٢٠ وێنە رۆژانە دەگیرێت. ژمارەی سەرجەم وێنەکانی نایل ئارمسترۆنگ (یەکەم کەس کەچووە سەر مانگ) و ڤێرنەر فۆن براون (بلیمەتەکەی ناسا) ناگاتە وێنەی یەک هەفتەی بەردەم ئاوێنەی طەنطەیەکی بەتاڵ.
لەو سەدەی کە گرنگترین مرۆڤ ئەوانەن کە زۆرترین فۆڵۆوەر و زۆرترین لایکیان هەیە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان.
لەو سەدەی کە مرۆڤەکان دەرۆزەکەری لایک و دانپیدادانان لەلایەن خەلکێک کە بەناو هاوڕێ و زۆر جار هەر ناشیان ناسن.
لەو سەدەی کە مرۆڤەکان لەبیریان چوو ئاگایان لە ڕۆح بێت، بەڕۆحی بەتاڵ بەردەوام خەریکی زگی ٦ پاقلاوە و بۆتۆکس و فیللەر و نەشتەرگەری راستکردنەوەی لووتن.
لەو سەدەی کە مرۆڤەکان راکە راکەی لاسایکردنەوەی مۆدێلەکانیانە لەجیاتی زانا و بیرمەندەکان.
لەو سەدەی کە وێنەیەک لە هۆڵی وەرزش لایکی زۆر زیاترە لە وێنەیەکی تاقیگە زانستیەکان یان ئەنجامدانی کارە چاکەکان.
سەدەی بیست و یەکەم، ئەو سەدەی تەنها کاتێک دەژیت کە یاری بە 'عەقڵ' بکەیت، وە لەناو دەچیت ئەگەر بە دڵ مامەڵە بکەیت!
دەپرسم، دوای ٥٠ ساڵ، نەوەکان چۆن دەڕواننە وێنەی باپیریان بە لەکاتی ڕشتنی سینیە دۆڵمە یان داپیریان لەبەردەم ئاوێنەی حەمام؟!!