ئەمە شاری بەغدای عێراق بوو لە سەدەی ناوەڕاستدا
شارەکە بە شێوەی بازنەیی پلانی بۆ دانرابوو، لە کەناری ڕووباری دیجلە.
بە گشتی ٣ ئەڵقەی هەبوو کە یەکەم ئەڵقەیان تایبەت بوو بە شوێنی نیشتەجێبوونی دەسەڵاتدارەکان.
٢ ئەڵقەکەی تر ناوچەی بازرگانی و نیشتەجێبوون بوون.
لە دەرەوەی ئەڵقەی ٣ قەڵایەکی گەورە و کانییەکی بازنەیی هەبوو بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکاری.
شارەکە لەسەر فەرمانی خەلیفە المنسور، لە ساڵی ٧٦٢، سەر بە خەلافەتی عەباسی دروستکراوە.
باشترین ئەندازیار و تەلارسازەکان کۆکرانەوە بۆ دروستکردنی شاری بازنەیی مەندینەت السلام لە ماوەی ٤ ساڵدا.
تەصەوربکەن لەماوەی ٤ ساڵدا!!
چوونە ژوورەوە و دەرچوون بۆ شوێنەکە لە ڕێگەی ٤ دەروازەوە کۆنترۆڵ دەکرا، کە بە ڕێگا گرنگەکانی بازرگانییەوە دەبەسترایەوە.
ئەڵقەی ناوەوە لەسەر زەوییەکی بەرز دروستکراوە، مزگەوت و کۆشکی مەنسووری تێدابووە.
پایتەختەکەی خەلیفە ٣کم٢ بوو، باخچەیەکی گەورە و قوبەیەکی سەوزی تێدابوو کە لە زۆربەی خاڵەکانی شارەکەوە دەبینرا.
بەراوردی بکەن لەگەڵ بەغدای ئیستا!!
in Posts