بە بۆنەی #ڕۆژی_کرێکاران ڕێز و سڵاو بۆ یەک ملیۆن فەرمانبەری کەرتی حکومی ئەوانەی تەنها ٥٠،٠٠٠ یان چوستە و باقیەکەی خەریکی قسەوقسەڵۆک و گلەیی لە حکومەت و باسی عەرزوخانی و فەیسبووک و ئینستاگرام و گەمەی کۆنکان و گۆرانی لێدانن.
یەک سڵاوی گەرمتر و نەرمتریش لە حکومەتیک کە تێکرای رێژەی گەنجانی تەمەن ٢٠-٣٠ ساڵ لەسەرجەم فەرمانگە حکومیە مەدەنیەکانی لە ٥% تێناپەڕیت.
یەک هۆقە سڵاویش لەو گەنجانەی کە خەونیان ئەوەیە بچنە رێزی ئەو فەمانبەرە ورگ عەرەبانە یەک تایانە و ئەوانیش وەک زۆربەیان دوای ماوەیەک جەژنیان دەبێت بەبۆنەی "لیستی نوێی مووچە" کە عادەتەن دوای ٢٠ رۆژ لەدەرچوونی بەبەری دەکەوێت.
ئەو کرێکارە حوتانەی کە ئیزاعەی پارەپەیداکردنیان لە کەرتی گشتی و تایبەت و بەڕەڵا هەمیشە پەخشی بەرنامەکانی دەکات، سڵاوێکی تایبەت لەئێوەی ماندونەناس.
طەنطە بۆتۆکس و فیلەرو میسیۆ قژ کێچەپ و ٨ پارچە سبوخەکانیش شایەنی یەک پیرۆزبایی ٢٠٠٠ پلەی سیلیزین بەوبۆنەیەوە.
داوای لیبوردنیش لەو بەریزانە دەکەین کە بەروبومی رەنج و ئارەقەی نیوچەوانیان وای لیکردوون ئیستا لە دەرەوەی وڵات خەریکی شوقە کرین و بەکریدان بن. ئەو شاباشە ناگاتە ئەو فەقیرانە چونکە لەوێش ئەوەندە رەنجدەر و تیکۆشەرن ساڵی جارەک مەجالیان نیە بێنە سەر لینکدئین.
هەش بەسەرمان!! ئەگەر نەوت نەدەبوو، بەو "Productivity" ئیستای کریکارەکانمان، دەبوایە بە مناسەبە گۆشتمان بخواردبا و ناوەناوەش مانگی یەکجار برنجی نەعامە و عەلەشیش.
تیبینی: کە دەڵیین کریکار، مەبەستم هەموو ئەوانەیە کە پارە لەبری خزمەت وەردەگرن ئەوجا لە کارگوزارەک هەتا سەرۆکی ولاتێک.
in Posts