بەبۆنەی ٨ی مارس، پیرۆزبایی لە سەرجەم داپیەرەکانی کوردستان دەکەم ئەوانەی هەمووان بەچاوی "کەی سڕەی مردنتە" تێیان دەڕوانن.
بەبۆنەی ٨ی مارس، پیرۆزبایی لەسەرجەم کچە گەنجە دڵتەنگە بێکارەکانی کوردستان دەکەم، ئەوانەی هەموو ڕۆژێکیان وەک یەکە و وزەی ئەوەیان لێبریون کە تەنانەت بڕوانامەی زانکۆیی و پەیمانگەیان وەبگرنەوە و ژیانیان بریتیە لەبازنەیەکی داخراو لە دڵتەنگی و هەست کردن بەبێ سوودی بۆ کۆمەڵگە.
بەبۆنەی ٨ی مارس، پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو کچە گەنجانە دەکەم کە کۆمەڵگەی زاڵم بەبۆنەی نەگونجانیان لەگەل هاوسەرەکانیان مۆرێکی رەشیان لەنیوچەوانی داون و دواڕۆژی دووبارە دروستکرنەوەی خێزانیان لێکردوون بە شەوێکی تاریک.
بەبۆنەی ٨ی مارس، پیرۆزبایی لە سەرجەم قەیرە کچەکانی کوردستان دەکەم ئەوانەی تەمەنی زەواجیان تێپەڕاندووە و چاوەڕێی داخوازی پیرە خانەنشینێکن دوای وەفاتی ژنەکانیان بێنە داوایان.
بەبۆنەی ٨ی مارس، پیرۆزبایی لەسەرجەم طەنطەکانیش ناکەم، دەزانم پێویستیان بەپیرۆزبایی من نیە چونکە پیاوی موو نەرم زۆرن کەلەدەوریان بێن و بچن و بەمجامەلەی درۆ ئیغرایان بکەن.
in Posts