بە مەرکەزی کردنی تاقیکردنەوەکانی زانکۆ

بە کوالیتی خوێندن لە زانکۆکان ڕابگەن!


گومانی تێدا نیە کەوا زۆربەی هەرە زۆری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە قاوەخانە و یانەی رەنگاورەنگ دەچن. زۆربەی کات وەک ژوانێکی بەیەکگەیشتنی عاشقەکان دەبینرێت و خوێندکارەکان ئەوەندە خەمی وەرگرتنی بروانامە و ستایل و جل و بەرگ و لێدران بۆ ئەو ولێدران بۆ ئەمیانە، ئەوەندە خەمی زانست و فێربوونیان نیە. زۆربەی مامۆستاکانیش بۆ ئەوەی دڵی خوێندکارەکان لەخۆیان نەتۆرێنن، بە نمرەی درۆ مجامەلەیان دەکەن. لەکۆتایدا چیان لەکیس دەچێت؟ خۆ نمرە بە پارە نیە.


لە ئاستی خوێندنی باڵاش میحنەتەکە ٣ قاتە. کاک دکتۆر لەگەڵ کاک ماستەر دەچن بۆ تازیە بە سەیارەی کاک ماستەر. کاک دکتۆر لەدانەوەی چاکەی پارەدانی ژەمەنانێکی کانیوەتمان چاکەیەک بە زانکۆوە دەکات کاک ماستەر لە دکتۆرا وەردەگرێت. بە هەزاران کەس بەو شێوە دکتۆرا و ماستەریان وەرگرتووە.


بۆ ئەوەی کۆتایی بەو جۆرە مجامەلە خیانەت ئامێزانە بهێنین، کە کاریگەری راستەوخۆی خستۆتە سەر کوالیتی و مصداقیەتی خوێندن و خوێندنی باڵاش بەدەردی وەزارەتی پێشمەرگە نەبەین کە ژمارەی لیوا روکن و عەقید و مەقیدی هەزارانە بەبێ ئەوەی بەراستی لە تەکنیکی شەرکردن و بەرگری بزانن، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت سەرجەم تاقیکردنەوەکانی زانکۆکان بە قۆناغ بە مەرکەزی بکات و ئەزمونەکانی زانکۆکان وەک کۆتا ئەزمونی پۆلی ١٢  لێبکات.




کاکم ئەندازیاری تەواو دەکات نازانێت تەواوکاری چیە؟! لە جیهان شتی وا هەیە توخوا





لەسەر کوردبوون