بە کوردی و بە پوختی: چۆن پیشەسازی بەرەوپێش ببەین لە کوردستان

بە کوردی و بە پوختی: هەتا ئەو ٣ مەرجەت تێدا نەبێت، ناتوانی کەرتی پیشەسازی لە کوردستان بە تایبەت و لە عیراق بە گشتی بەرەوپێش ببەیت:


یەکەم مەرج: نەهێشتنی کێشەی وزە و برەودان بە سەربەخۆیی لە بەرهەمهێنانی تا ئاستێک نرخی کیلۆوات -سعات لە ٢٥ دینار زیاتر نەبێت. وەک ئەو کورتە ڤیدیۆیەی چین، ئەگەر ئیرادە هەبێت، هەر زنجیرۆکە چیایەکی کوردستان دەتوانێت ١٠٠٠ مێگا کارەبای سۆلار بەرهەم بهێنێت.


دووەم مەرج: دابەزاندنی نرخی دینار بە میکانیزمێکی دیراسەت کراو کە بتوانیت پەرە بە هەناردن بدەیت بۆ دەرەوەی وڵات و لەهەمان کاتدا کۆنترۆلی هەژاری و بێکاری بکەیت. هەتا بەهای دینار زیاتر بچێتە سەرەوە، زیانی کەرتی پیشەسازی مەزنترە.


سێیەم مەرج: چاندنی کەلتوری پیشەسازی و دروستکردن و داهێنان و کارسازی لە مێشکی خەلک بەتایبەت نەوەی دوای ٢٠١٠. سەر لەنوێ پێداچونەوەکی گشتگیر بکەیت بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا. نەهێلی لە ٣٠٪ زیاتر لە خەڵک بچێت بۆ زانکۆ. ٧٠٪ ەکەی بۆ کاری پیشەیی و تەکنیکی بێت و کادیری وسط دروست بکەیتەوە. سەرجەم زانکۆی قەزاکان بکەیت بە دامەزراوەی پیشەیی و تەکنیکی. خوێندنی زانکۆ تەنها لە سەنتەری پارێزگاکان بێت. بوارە ئەندازەییە ئەکادیمیەکان لە سلێمانی، پزیشکیەکان و زانست لە هەولێر، و زانستە مرۆییەکان لە دهۆک.


جێبەجێکردنی هەریەک لەو مەرجانە یەک لە ئەوی تر گرانترە. بەڵام ئەگەر خەڵک گیا و گەڵای دار بخوات حەقە حکومەت بیری جدی لێبکاتەوە. هەتا هەتایە نەوت چارەسەر نیە. ئەوها نەکەیت ناتوانی نەتەوەیەک دروست بکەیت.


قسە ١٠٠٠ ە و دوانی بەکارە. زووترین کات کە دەستپێبکەیت ئێستایە. لەوە زووتر ڕابردووە کە بەداخەوە تا ڕادەیەکی زۆر کەمتەرخەم بووین تێیدا، بەتایبەت لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤.

لەسەر خۆسوککردن بەناوی خۆبەخشی